لەسێدارەدان لە ئێراندا ئارشیڤ - Page 17 of 21 - KHRN

لە کرماشان زیندانییەک لە سێدارە درا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٠ی گوڵان (١٠ی مەی) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی محەممەدسابیر پەیامیان کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کراوە. ئەم زیندانییە ٣٤ ساڵەیەی خەڵکی شابات ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بۆ دەرچووبوو. پێشتر و لە ڕێکەوتی ١٥ی گوڵاندا (٥ی...

زیاتر

سەرکوتکردنی گردبوونەوەی شەوانەی بنەماڵەی زیندانییانی مەحکووم بە ئێعدام لە کەرەج / سێ زیندانی لە سێدارە دران

ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ گواستنەوەی سێ زیندانیی مەحکووم بە ئێعدامدا بۆ ژووری تاکەسیی زیندانی قزل حەساری کەرەج بە ناوەکانی عەبدولحسەین ئیمامی موقەدەم، حسەین پەنجەک و بابەک ئاقایی، بنەماڵە و خزمانی ئەم کەسانە تا نزیکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بەردەم زینداندا گرد بوونەوە و داوای ڕاگرتنی سزای لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوانەیان کرد. هێزە ئەمنییەکان بە گازی فرمێسکڕێژ و گوللە هێرشیان کردە سەر گردبوونەوەی ناڕەزاییانەی ئەم...

زیاتر

لە سەڵماس دوو زیندانی لە سێدارە دران

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٦ی گوڵان (٦ی مەی) سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی سەلاحەدین مەجیدی و عەبدوڵڵا خان‌محەممەدی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی سەڵماس جێبەجێ کراوە. ئەم دوو بوندکراوە ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی گوڵان (٤ی مەی) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی سەڵماس کرابوون. سەلاحەدین مەجیدی و...

زیاتر

لە ورمێ زیندانییەک لە سێدارە درا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ١٥ی گوڵان (٥ی مەی) سزای لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی فەرامەرز شەخسی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کراوە. فەرامەرز شەخسی، ٢٩ ساڵان، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی گوندی «نەڵاس»ی شاری سەردەشتی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بوو. ناوبراو چەند ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار...

زیاتر

لە ڕەشت زیندانییەکی خەڵکی مەهاباد لە سێدارە درا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی گوڵان (٤ی مەی) سزای لەسێدارەدانی زیندانییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی جەلالەدین ڕەحیمیان‌ئازەر کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ڕەشت جێبەجێ کراوە. جەلالەدین ڕەحیمیان‌ئازەر، ٢٣ ساڵان و خەڵکی مەهاباد، چەند ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو.

زیاتر

لە خوڕەمئاوا زیندانییەک لە سێدارە درا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٤ی گوڵان (٤ی مەی) سزای لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی حەمید ئیمامیزادە کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو، لە زیندانی پارسیلۆنی خوڕەمئاوا جێبەجێ کراوە. ئەم زیندانییە ٢٣ ساڵەیەی خەڵکی کووهدەشتی پارێزگای لوڕستان نزیکەی ٣ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر و سزای «قەساسی نەفس» (لەسێدارەدان)ی بۆ دەر کرابوو.

زیاتر

لە ورمێ لانیکەم پێنج زیندانیی کورد لە سێدارە دران

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ٢٦ی ڕەشەمە (١٧ی مارس) سزای لەسێدارەدانی زیندانیی سیاسیی کورد مەحیەدین ئیبراهیمی و چوار بەندکراوی تۆمەتبار بە تاوانەکانی «مادە هۆشبەرەکان» بە ناوەکانی ياسين ڕەشيدی، جەهانبەخش ڕادلوویی، سەلیم (محەممەد) ئەیووبیان و فرووهەر (عەشی) عەباس‌نژاد لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کراوە. ئەم پێنج زیندانییە ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕەشەمە (١٥ی ڕەشەمە) بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی...

زیاتر