مەهسا ئەمینی ئارشیڤ - Page 3 of 11 - KHRN

كانونی یه‌كه‌م 10, 2022

سەرکوتکردنی خوێناویی ڕێپێوانی بەربڵاوی هاووڵاتییانی کرماشان لە لایەن هێزە چەکدارەکانی حکوومەتەوە

ڕۆژی ڕابردوو، هەینی ١٨ی سەرماوەز (٩ی دێسامبر)، دوابەدوای بانگەوازی «شۆرای ئازادیخوازانی کرماشان» کە لە چەند ڕۆژ پێشترەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کرابوویەوە، جەماوەرێکی گەورە و سەرنجڕاکێشی هاووڵاتییانی کرماشان لە درێژەی گردبوونەوە و خۆپیشاندانەکانی پێشتری خۆیان لە نزیک بە سێ مانگی ڕابردوودا، ئەم جارە لە ڕێگای بلواری تاقەوسانی ئەم شارەدا ڕێپێوانێکی بێدەنگیان بەڕێوە برد. بەڵام هێزە سەربازی و ئەمنییەکان کە بە شێوەیەکی بەربڵاو لە بلواری...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 9, 2022

دەستبەسەرکردن و ئەشکەنجەدانی ژمارەیەک کاسب و دووکانداری شنۆ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ١٧ی سەرماوەز (٨ی دێسامبر) ژمارەیەک کاسب و دووکانداری شنۆ بە بیانووی ئەوەی بەشدارییان لە مانگرتنە گشتییەکاندا کردووە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکانی خۆیان دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە. هێزە ئەمنییەکان دەستیان داوەتە ئەشکەنجەدان و سووکایەتیکردن بەم کەسانە کە ژمارەیان زیاتر لە ٢٠ کەس بووە و بە مەبەستی شکاندنەوە و ئەتککردنیان...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 9, 2022

کوژرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی دێولان لەژێر ئەشکەنجەدا لە بنکەی پۆلیس

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوانیوەڕۆی پێنجشەممە ١٧ی سەرماوەز (٨ی دێسامبر) هاووڵاتییەکی ٢٣ ساڵانی کورد بە ناوی شادمان ئەحمەدی دوای ئەوەی دەستبەسەر کراوە لە دەستبەسەرگەی بنکەی پۆلیسی دێولان گیانی لەدەست داوە. ئەم هاووڵاتییە دوانیوەڕۆی پێنجشەممە بە تۆمەتی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم شارەدا دەستبەسەر کراوە و دوای چەند کاتژمێر بنەماڵەکەی ئاگادار کراونەتەوە کە منداڵەکەیان لە دەستبەسەرگەدا گیانی لەدەست داوە. بنەماڵەکەی ڕایانگەیاندووە کە...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 8, 2022

کوژرانی هاووڵاتییەک بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان لە سنە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لاوێکی ٢١ ساڵان بە ناوی هوومەن عەبدوڵڵاهی کە لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەمشەوی گەڕەکی حەسەنئاوای سنەدا بە تەقەی هێزە سەربازی-ئەمنییەکان بریندار ببوو، بە هۆی قورسبوونی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی کەوسەری سنە گیانی لەدەست داوە. تەرمی ئەم هاووڵاتییە تا ئێستە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە و هێزە ئەمنییەکان دەوروبەری نەخۆشخانەی کەوسەریان گەمارۆ داوە. بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی ئەمشەو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 7, 2022

هێزە ئەمنییەکان لە شارەکانی کامێران و پاوە سێ منداڵیان ڕفاند

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١٥ی سەرماوەز (٦ی دێسامبر) سێ منداڵی ١٦ ساڵان بە ناوەکانی زانیار ئەسەدی، سۆرن ئەسعەدی و ماردین قادری بە دەستی هێزە ئەمنییەکان لە شارەکانی کامێران و پاوە ڕفێنراون. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان لە شەقامێکی کامێراندا زانیار ئەسەدییان ڕفاندووە و هاوکات هێزەکانی ئیدارەی ئەماکنیش هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەیان. سەرچاوەیەکی تر لە پاوە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 7, 2022

سێپێهر ئەعزەمی، لە بریندارانی ڕێوڕەسمی چلەی حەدیس نەجەفی، لە کەرەج گیانی لەدەست دا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، نیوەڕۆی سێشەممە ١٥ی سەرماوەز (٦ی دێسامبر) سێپێهر ئەعزەمی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سەحنەی پارێزگای کرماشان و دانیشتووی کەرەج کە لە ڕێوڕەسمی چلەی حەدیس نەجەفیدا، لە گیانبەختکردووانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان، بە تەقەی هێزە سەربازی-ئەمنییەکان بریندار ببوو، بە هۆی قورسبوونی برینەکانیەوە گیانی لەدەست داوە. سێپێهر ئەعزەمی ڕۆژی ١٢ی گەڵاڕێزان (٣ی نۆڤامبر) دوای بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی چلەی حەدیس نەجەفی لە گۆڕستانی بی‌بی...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 7, 2022

دوایین بارودۆخی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی ژینا (مەهسا) ئەمینی / هەڕەشەکردنی وەزارەتی ئیتلاعات لە پارێزەران بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵ لەسەر دۆسیەکە

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە بەرپرسانی ئەو دادگایەی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی کوشتنی ژینا (مەهسا) ئەمینی دەکات، تا ئێستە هیچ هەنگاوێکیان بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی پارێزەرانی بنەماڵەی ئەمینی هەڵنەگرتووە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا ڕایگەیاند کە سەرەڕای تانەدانی پارێزەرەکان لە بۆچوونەکەی پزیشکیی داد و پێشکەشکردنی داواکاری بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی پزیشکیی داد کە ژمارەیەک لە پزیشکانی جێ‌متمانە و ڕاگەیەنراوی بنەماڵەکەیشی تێدا...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 5, 2022

ئازادکردنی کاتیی بێهرووز چەمەنئارا و بەردەوامێتیی دەستبەسەربوونی ساسان چەمەنئارا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوکتور بێهرووز چەمەنئارا، سەرۆکی پێشووی توێژینگەی کوردستانناسی و مامۆستای بەشی زمان و ئەدەبیاتی کوردیی زانکۆی کوردستان، نیوەڕۆی یەکشەممە ١٣ی سەرماوەز (٤ی دێسامبر) دوای ١٠ ڕۆژ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. ئەم مامۆستایەی زانکۆی خەڵکی ئیلام لە ڕێکەوتی ٤ی سەرماوەزدا (٢٥ی نۆڤامبر) لە ڕێگای گەڕانەوەدا بۆ ماڵەوە لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە ڕفێنرا...

زیاتر