مەهسا ئەمینی ئارشیڤ - Page 5 of 11 - KHRN
کوژرانی لاوێکی کورد بە دەسڕێژی هێزەکانی سپای پاسداران لە مەهاباد
سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ١ی سەرماوەز (٢٢ی نۆڤامبر) لاوێکی ٢١ ساڵانی خەڵکی مەهاباد بە ناوی ڕێباز ساڵحیوەند کەوتە بەر دەسڕێژی گوللەی ساچمەی هێزەکانی سپای پاسداران و گیانی لەدەست دا. کەسێکی نزیک لەم هاووڵاتییە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «سەرلەبەیانیی ڕۆژی ڕابردوو لە نزیک گوندی حاجی مامیانی مەهاباد، ڕێباز ساڵحیوەند لەگەڵ هاوڕێیەکیدا کە ناسنامەی نادیارە، لە حاڵێکدا کە لەسەر مۆتۆر بوون لە مەودایەکی نزیکی چەندمەترییەوە کەوتە...
زیاتربەردەوامبوونی ڕەوتی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە شارەکانی مەهاباد، سنە و ئاودانان
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ١٢ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی مەهاباد، سنە و ئاودانان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنی نادیار. بەپێی ئەو زایارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی سوونیا شەریفی ١٧ ساڵان، ئەمیرحسەین مووسەوی ١٦ ساڵان و محەممەد قاسمی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ئاودانان دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی...
زیاترخۆپیشاندانی خوێناوی لە کوردستاندا؛ کوژرانی لانیکەم ١٤ کەس تەنها لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا؛ ژمارەی هاووڵاتییانی گیانبەختکردووی کورد گەیشتە ٩٧ کەس
دوای تێپەڕینی زیاتر لە دوو مانگ بەسەر دەستپێکردنی سەرهەڵدانی سەرانسەریی خەڵکی ئێراندا دژ بە کۆماری ئیسلامی و لە درێژەی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان لە شارە جیاوازەکانی ئێراندا، لە سێ ڕۆژی ڕابردوو لە ڕۆژانی ڕابردوودا زۆربەی شارەکانی کوردستان بوونە مەیدانی مانگرتنی گشتیی بازاڕەکان و خۆپیشاندانی بەربڵاوی جەماوەری. هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە درێژەی سەرکوتکردنی توندوتیژی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا، تەنها لە سێ ڕۆژدا، لە ٢٨ تا ٣٠ی گەڵاڕێزاندا (١٩...
زیاترکوژرانی شەش هاووڵاتیی کورد لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی سنە، کامێران، سەقز و بۆکاندا
لە درێژەی سەرهەڵدانی سەرانسەریی خەڵکی ئێراندا دژ بە کۆماری ئیسلامی، دوێنێ و ئەمڕۆ زۆربەی شارەکانی کوردستان و شارەکانی تری ئێران بوونە گۆڕەپانی مانگرتن و خۆپیشاندانی گشتی. خۆپیشاندانەکان بە هۆی پەرچەکرداری هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی حکوومەتەوە دیسان بەرەو توندوتیژی بران. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی دوێنێ و ئەمڕۆ (سێشەممە و چوارشەممە ١٥ و ١٦ی نۆڤامبر) لە شارەکانی سنە، کامێران، سەقز و...
زیاترسامان یاسین لە زیندانی ئێڤینی تاران مانی لە خواردن گرت
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە سامان یاسین (سەیدی)، گۆرانیبێژی ڕەپ و دیسلاڤی خەڵکی کرماشان، لە ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی گەڵاڕێزانەوە (٩ی نۆڤامبر) بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە ئاست قەدەغەبوونی دیداری بنەماڵە و هەروەها نادیاربوونی بارودۆخی خۆی، لە زیندانی ئێڤینی تاران مانی لە خواردن گرتووە. لە دووهەم ڕۆژی مانگرتنی ئەم هونەرمەندە کوردەدا لە دادسەرای ئەمنییەتی ناو زیندانی ئێڤینەوە پێوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا گیراوە و ئەوان...
زیاترئازادبوونی کاتیی سێ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراو بە دانانی بارمتە لە سنە
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٢١ی گەڵاڕێزان (١٢ی نۆڤامبر) سێ هاووڵاتیی خەڵکی سنە بە ناوەکانی فواد نەجەفیان، بەهرام نەجەفیان و گەشتیار نەجەفیان دوای نزیکەی دوو حەفتە دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کراون. ئەم هاووڵاتییانە نزیکەی دوو حەفتە لەمەوپێش و لە ڕەوتی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا لە مەیدانی ئێقباڵ (ئازادی)ی سنە لە لایەن هێزەکانی...
زیاتردەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٢١ی گەڵاڕێزان (١٢ی نۆڤامبر) سۆیلا خالیدیان، مامۆستا و چالاکی ژینگەپارێز، شۆڕش فەتاحی و هێرش فەتاحی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕۆژی شەممە ٢١ی گەڵاڕێزان (١٢ی نۆڤامبر) هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران بەبێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سۆیلا خالیدیان و ناوبراویان...
زیاترلە سنە چالاكی مهدهنی هیوا مهسعوودی دوای ٥٠ ڕۆژ بەندکرانی تاكهكهسی ئازاد كرا
چالاکی مەدەنی هیوا مەسعوودی دوای ٥٠ ڕۆژ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. ناوبراو ڕۆژی ٤ی گهڵاڕێزان (٢٦ی سێپتامبر) لە ماڵهكهی خۆی لە شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو. ئەم چالاکە مەدەنییە سەرجەم ئەو ٥٠ ڕۆژە دهستبهسهربوونەی لە ژووری تاکەکەسیی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەدا بردە سەر و بە درێژایی ئەو ماوەیە خراوەتە ژێر ئەشکەنجەی دەروونییەوه. تۆمەتی «پیلانگێری دژ بە ئاسایشی...
زیاتر