مەهسا ئەمینی ئارشیڤ - Page 2 of 11 - KHRN

كانونی یه‌كه‌م 19, 2022

نادیاربوونی چارەنووسی چوار هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی کورد لە شارەکانی پاکدەشت و ورمێ

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لەسەر چارەنووسی چوار هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «مافی کەند»ی شاری سەڵماسی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە ناوەکانی دلاوەر عەرەبی، کاوە عەرەبی، جاسم مەندەلکانی و ئەکبەر مەندەلکانی کە لە حەفتەکانی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی ورمێ و پاکدەشتی تاران دەستبەسەر کراون، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە. لە ڕێکەوتی ١ی سەرماوەزدا (٢٢ی نۆڤامبر) دلاوەر عەرەبی لە لایەن هێزە...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 19, 2022

لە کامێران کرێکارێکی دەستبەسەرکراو تۆمەتی «موحارەبە»ی ڕووبەڕوو کرایەوە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، پووریا جەواهێری، کرێکاری خەڵکی کامێران کە لە ڕێکەوتی ٨ی سەرماوەزدا (٢٩ی نۆڤامبر) دوای بانگهێشتکران بۆ بنکەی هەواڵگریی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئەم شارە دەستبەسەر کرابوو، تۆمەتی «موحارەبە»ی ڕووبەڕوو کراوەتەوە. ئەم هاووڵاتییە کوردە لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستا تەنها یەک جار توانیویەتی پێوەندییەکی کورتی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا بگرێت. ناوبراو لەم پێوەندییە تەلەفۆنییەدا ڕایگەیاندووە کە لە دەستبەسەرگەیەکی ئەمنیی...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 15, 2022

گواستنەوەی زیبا ئومیدیفەر، هەواڵنێر، لە دەستبەسەرگەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی سنە

زیبا ئومیدیفەر، هەواڵنێری هەواڵدەریی کوردپرێس لە قوروە، حەفتەیەک دوای دەستبەسەرکران و گوازرانەوە بۆ دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە سنە، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ٢٤ی سەرماوەز (١٥ی دێسامبر) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی سپاوە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری شاری سنە. بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم هەواڵنێرە کوردە بە درێژایی حەفتەی ڕابردوو خراوەتە ژێر ئەشکەنجە و لێدازنەوە و لە ئێوارەی دوێنێوە ئاستی هۆسیاریی بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و دواجار...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 15, 2022

سونیا شەریفی بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئیلام ئازاد کرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ی سەرماوەز (١٥ی دێسامبر) سونیا شەریفی، منداڵی ١٧ ساڵانی خەڵکی ئاودانانی پارێزگای ئیلام کە لە ڕەوتی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم شارەدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی ئیلام ئازاد کراوە. چەند کاتژمێرێک لەمەوپێش ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی ئاودانان بە هەڵپەڕکێ...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 14, 2022

منداڵێکی دەستبەسەرکراو لە ئیلام تۆمەتی «موحارەبە»ی ڕووبەڕوو کرایەوە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا منداڵێکی دەستبەسەرکراوی خەڵکی ئاودانانی پارێزگای ئیلام بە ناوی سونیا شەریفی کە ئێستە لە کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی ئیلامدایە، تۆمەتی «موحارەبە»ی ڕووبەڕوو کراوەتەوە. سونیا شەریفی، منداڵی ١٧ ساڵان و قوتابیی پۆلی دووهەمی دواناوەندی، لە ڕێکەوتی ٢٧ی گەڵاڕێزاندا (١٨ی نۆڤامبر) لە ماڵی داپیرەی لە ئاودانان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا. دەوترێت هێزە ئەمنییەکان لە...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 14, 2022

ڕاپۆرتێک لەسەر دوایین دۆخی جەلیل عەزیزپوور، وەرزشکاری دەستبەسەرکراو، لە زیندانی ئیلامدا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، جەلیل عەزیزپوور، وەرزشکاری ناسراوی ئیلامی کە لە ڕێکەوتی ٨ی سەرماوەزدا (٢٩ی نۆڤامبر) ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکان لێی دا و پاشان دەستبەسەر کرا، بە مەبەستی وەرگرتنی دانپیانانی زۆرەملێ کەوتووەتە ژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکانەوە. ئەم هاووڵاتییە کوردە سەرەڕای برینداربوون لە کاتی دەستبەسەرکردندا یەکسەر گوازراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام و بۆ ماوەی حەفتەیەک بە مەبەستی ئەوەی ناچاری بکەن تۆمەتە...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 12, 2022

گیانبەختکردنی هاووڵاتییەکی سەردەشتی بە هۆی ئەشکەنجەدانەوە لە کاتی دەستبەسەربووندا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی شەهریار عادڵی، ٢٧ ساڵان، بە هۆی ئەشکەنجەدرانەوە لە کاتی دەستبەسەربووندا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەردەشتی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، دوای ئازادبوونی کاتی بە بارمتە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە. ئەم هاووڵاتییە لە ڕێکەوتی ١ی سەرماوەزدا (٢٢ی نۆڤامبر) بە هۆی بەشداریکردنەوە لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی سەردەشتدا دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 11, 2022

چوار هاووڵاتی هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ دەستبەسەرن

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، چوار هاووڵاتیی کوردی خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی جەواد ئایاتی، هێدی نازمی، پەیمان مەنسووری و فایەق حسەینپوور کە لە ڕێکەوتی ٢٩ی گەڵاڕێزاندا (٢٠ی نۆڤامبر) لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەر کراون، تا ئێستایش لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێدان. ئەم چوار هاووڵاتییە لە ساتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستا مۆڵەتی دیاریکردنی پارێزەر و دیداری بنەماڵەیان پێ نەدراوە. بەرپرسانی...

زیاتر