چالاکی کرێکاری ئارشیڤ - KHRN

تشرینی دووه‌م 13, 2023

عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانی سەقز کرا

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی گەڵاڕێزان (١٣ی نۆڤامبەر) عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاریی کوردی خەڵکی سەقز، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ١٦ مانگ بەندکران ڕەوانەی زیندانی ئەم شارە کرا. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەم چالاکە کرێکارییە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە لایەن لقی دووهەمی ئیجرای ئەحکامی دادسەرای گشتی و شۆڕشی سەقزەوە بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکران بانگهێشت کرابوو. ئەم چالاکە کرێکارییە لە خەرمانانی ئەمساڵدا (سێپتامبەر) لە لایەن...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 30, 2023

پەسەندکردنی سزای ١٦ مانگ بەندکرانی چالاکی کرێکاریی کورد عوسمان ئیسماعیلی لە دیوانی باڵای ئێراندا

دیوانی باڵای ئێران سزای ١٦ مانگ بەندکرانی عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری و زیندانیی سیاسیی پێشووی پەسەند کردووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە بانگهێشتنامەیەکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە ٨ی گەڵاڕێزان (٣٠ی ئۆکتۆبەر) لە لایەن لقی دووی ئیجرای ئەحکامی کەیفەریی دادسەرای گشتی و شۆڕشی سەقزەوە بۆ عوسمان ئیسماعیلی نێردراوە، ئەم چالاکە کرێکارییە لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا لە کاتی تۆمارکردنی بانگهێشتنامەکەوە لە سیستەمی ئەلەکترۆنیی...

زیاتر
ئاب 25, 2023

چالاکی کرێکاری عوسمان ئیسماعیلی بە گشتی سزای ٣٩ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا

عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری و زیندانیی سیاسیی پێشووی کوردی خەڵکی سەقز، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئەم شارەوە بە تۆمەتی «هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی» و «بانگەشەی دژ بە حکوومەت» بە گشتی سزای ٣٩ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە حوکمەکەدا ئەم چالاکە کرێکارییە بە تۆمەتی «هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی» لە ڕێگای ئەندامبوونەوە...

زیاتر
ته‌مموز 31, 2023

ئازادکردنی دوو چالاکی کرێکاریی دەستبەسەرکراوی سنە بە بارمتە 

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی گەلاوێژ (٣١ی جولای) ٢ چالاکی کرێکاریی دەستبەسەرکراوی خەڵکی سنە بە ناوەکانی سدیق ڕێحانی و ڕێبوار عەبدوڵڵاهی، بە ڕیز بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن و ٥٠٠ میلیۆن تمەن بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کران. ئەم دوو چالاکە کرێکارییە شەوی ڕابردوو دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە ڕەوانەی قەرەنتینەی زیندانی...

زیاتر
ته‌مموز 20, 2023

سەپاندنی سزای بەندکران بەسەر سێ چالاکی کرێکاریی سنەدا

سێ چالاکی کرێکاریی کورد بە ناوەکانی عەبدوڵڵا خێرئابادی، ئێقباڵ پیشکاری و ئێقباڵ شەعبانی لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنەوە بە گشتی سزای ٥١ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپا. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ئەم سێ چالاکە کرێکارییە لە ڕۆژانی ڕابردوودا و بە تۆمەتی «هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی» لە ڕێگای ئەندامبوونەوە لە کۆمەڵەدا لە لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی...

زیاتر
ته‌مموز 19, 2023

سەپاندنی سزای بەندکران بەسەر سێ چالاکی کرێکاریی سنەدا لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامییەوە

سێ چالاکی کرێکاریی کورد بە ناوەکانی شادمان عەبدی، کەمال کەریمی و خەبات مەحموودی لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنەوە بە گشتی سزای ٥ ساڵ و ٣ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپا. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ئەم سێ چالاکە کرێکارییە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە لقی یەکەمی داگای شۆڕشی ئیسلامیی سنە بە سەرۆکایەتیی دادوەر سەعیدی بە ڕێوە چووە و حوکمەکەیان پێ...

زیاتر
ئایار 31, 2023

کەمال کەریمی، چالاکی کرێکاری، بە بارمتە لە زیندانی سنە ئازاد کرا

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ی جۆزەردان (٣١ی مەی) کەمال کەریمی، چالاکی کرێکاریی کورد، دوای ١٥ ڕۆژ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کرا. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم جالاکە کرێکارییە ڕۆژی ڕابردوو ٩ی جۆزەردان (٣٠ی مەی) دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەم شارە کرابوو و ئەمڕۆ چوارشەممە...

زیاتر