کامێران ئارشیڤ - Page 3 of 4 - KHRN

كانونی دووه‌م 21, 2023

دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کامێران

لە ڕۆژانی ڕابردوودا ٢ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی فەخرەدین فاتیحی و فرووتەن کورگانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری کامێران دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٣٠ی بەفرانبار (٢٠ی ژانڤییە) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی فرووتەن گورگانی لە گوندی «ماراو»ی کامێران و وێڕای پشکنینی ماڵەکەی و دەستگرتن بەسەر هەندێ لە...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 28, 2022

کوژرانی هاووڵاتییەک بە تەقەی هێزە ئینتیزامییەکان لە کرماشان

ڕۆژی شەممە ٣ی بەفرانبار (٢٤ی دێسامبر) هاووڵاتییەکی ٤٠ ساڵانی خەڵکی کامێران بە ناوی فەرشاد ئیبراهیمی لە جادەی کامێران بۆ کرماشاندا کەوتە بەر تەقەی هێزە ئینتیزامییەکان و گیانی لەدەست دا. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە نیوەڕۆی ٣ی بەفرانبار (٢٤ی دێسامبر) هێزە ئینتیزامییەکان لە خاڵی پشکنینی نزیک گوندی «سەرقەڵا»ی کامێران ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەکیان بە ناوی فەرشاد ئیبراهیمی داوەتە بەر دەسڕێژ کە لە ئەنجامدا ئەم هاووڵاتییە...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 19, 2022

لە کامێران کرێکارێکی دەستبەسەرکراو تۆمەتی «موحارەبە»ی ڕووبەڕوو کرایەوە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، پووریا جەواهێری، کرێکاری خەڵکی کامێران کە لە ڕێکەوتی ٨ی سەرماوەزدا (٢٩ی نۆڤامبر) دوای بانگهێشتکران بۆ بنکەی هەواڵگریی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئەم شارە دەستبەسەر کرابوو، تۆمەتی «موحارەبە»ی ڕووبەڕوو کراوەتەوە. ئەم هاووڵاتییە کوردە لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستا تەنها یەک جار توانیویەتی پێوەندییەکی کورتی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا بگرێت. ناوبراو لەم پێوەندییە تەلەفۆنییەدا ڕایگەیاندووە کە لە دەستبەسەرگەیەکی ئەمنیی...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 13, 2022

منداڵێکی کامێرانی کە گوللەی ساچمەیی بەر سەری کەوتووە، جووڵەی دەست و پێیەکی نەماوە

منداڵێکی ١٧ ساڵان بە ناوی موبین فەیزی کە لە ڕێکەوتی ٢٤ی گەڵاڕێزان (١٥ی نۆڤامبر) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی کامێراندا بە هۆی پێکرانی ڕاستەوخۆی سەری بە گوللەی ساچمەیی بە قورسی بریندار ببوو، دوای دووجار نەشتەرگەری ئەگەرچی لە مردن ڕزگاری بووە بەڵام توانای جووڵەی دەست و پێیەکی نەماوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕێکەوتی ٢٤ی گەڵاڕێزان (١٥ی نۆڤامبر) و لە ڕەوتی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 7, 2022

هێزە ئەمنییەکان لە شارەکانی کامێران و پاوە سێ منداڵیان ڕفاند

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١٥ی سەرماوەز (٦ی دێسامبر) سێ منداڵی ١٦ ساڵان بە ناوەکانی زانیار ئەسەدی، سۆرن ئەسعەدی و ماردین قادری بە دەستی هێزە ئەمنییەکان لە شارەکانی کامێران و پاوە ڕفێنراون. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان لە شەقامێکی کامێراندا زانیار ئەسەدییان ڕفاندووە و هاوکات هێزەکانی ئیدارەی ئەماکنیش هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەیان. سەرچاوەیەکی تر لە پاوە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی...

زیاتر

ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکردنی چوار مامۆستا لە شاری کامێران

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٤ مامۆستا و چالاکی پیشەیی بە ناوەکانی حیسام مێهدیزادە، ئیدریس مێهدیزادە، فەرزین موەفەقی و خەبات موزەفەری دوای بانگهێشتکرانی تەلەفۆنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات و دەزگای ئیتلاعاتی سپای کامێران دەستبەسەر کراون. حیسام مێهدیزادە و ئیدریس مێهدیزادە، دوو برای دەستبەسەرکراو، دوای دوو ڕۆژ بە دانانی بارمتە ئازاد کراون بەڵام فەرزین موەفەقی و خەبات موزەفەری تا...

زیاتر

نادیاربوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی کوردی دەستبەسەرکراو لە کامێران

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سەرەڕای تێپەڕینی ٥٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی کامێراندا بە ناوی داریووش مێهدیزادە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەردەست نەکەوتووە. ئەم هاووڵاتییە کوردە لە ناوەڕاستی مانگی جۆزەردانی ئەمساڵدا (سەرەتای ژوەنی ٢٠٢٢) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری کامێران دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە. ناوبراو بە درێژایی ئەم ماوەیە مۆڵەتی دیاریکردنی پارێزەر، پێوەندیگرتن و دیداری...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 25, 2021

دەستبەسەرکردنی سێ چالاکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کامێران

لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم سێ چالاکی کوردی خەڵکی کامێران بە ناوەکانی محەممەدمیرزا ڕەحمانی، سیروان قوربانی و بورهان کەمانگەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. دەوترێت دەزگا ئەمنییەکان ڕایان گەیاندووە کە بەشداریکردنی ئەم کەسانە لە ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی حەیدەر قوربانی زیندانیی سیاسیی ئێعدامکراوی کورددا هۆکاری دەستبەسەرکردنیان بووە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی چوارشەممە ١ی بەفرانبار...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 14, 2020

مەریوان؛ لە شەڕێکی قورسی نێوان هێزەکانی سپای پاسداران و پژاکدا ئەندامێکی ئەم حیزبە بە برینداری دەستگیر کراوە

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بۆسەدانانی هێزەکانی قەرارگای حەمزەی سەیدولشوهەدای سپای پاسداران لە گوندەکانی نزیک مەریوان و کامێرانی پارێزگای کوردستاندا شەڕێکی قورس لە نێوان ئەم هێزانە و ئەندامانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستاندا (پەژاک) لێکەوتووەتەوە کە لە ئەنجامدا سێ ئەندامی ئەم حیزبە گیانیان لە دەست داوە و ئەندامێکی دیکەش بە برینداری دەستگیر کراوە.بەشی پێوەندییە گشتییەکانی قەرارگای حەمزەی سەیدولشوهەدای سپای پاسداران، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی ڕەزبەر بە بڵاوکردنەوەی...

زیاتر