کامێران ئارشیڤ - Page 2 of 4 - KHRN
گواستنەوەی سێ چالاکی ژینگەپارێزی دەستبەسەرکراو بۆ زیندانی سنە
لە ڕۆژانی ڕابردوودا سێ چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی کامێران بە ناوەکانی موحسین دادگەر، سەعید دادگەر و یاسر سابیری کە لە ڕێکەوتی ٣٠ی جۆزەرداندا (٢٠ی ژوەن) لە کاتی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکانی کۆساڵاندا لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرابوون، دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان لە دەستبەسەرگەی شەهرامفەری دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی سنەدا، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەم شارە کراون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئەم...
زیاترسێ چالاکی ژینگەپارێز هێشتا لە دەستبەسەرگەی شەهرامفەری دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی سنە دەستبەسەرن
٣ چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی کامێران بە ناوەکانی موحسین دادگەر، سەعید دادگەر و یاسر سابیری کە لە ڕێکەوتی ٣٠ی جۆزەرداندا (٢٠ی ژوەن) لە کاتی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکانی کۆساڵاندا لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرابوون، تا ئێستایش بەبێ مافی دیاریکردنی پارێزەر و دیداری بنەماڵە هەر لە دەستبەسەرگەی شەهرامفەری دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی سنە دەستبەسەرن. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم ٣ چالاکە ژینگەپارێزە...
زیاترسێ چالاکی ژینگەپارێز دوای گەڕانەوە لە کوژاندنەوی ئاگری کۆساڵانی سەوڵاوا لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە ڕفێنران
لە ڕۆژانی ڕابردوودا ٣ چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی کامێران بە ناوەکانی موحسین دادگەر، سەعید دادگەر و یاسر سابیری کە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگری کۆساڵان چووبوونە ناوچەکە، دوای گەڕانەوە لە کوژاندنەوی ئاگرەکە لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە ڕفێنراون. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی جۆزەردان (٢٠ی ژوەن) موحسین دادگەر، سەعید دادگەر و یاسر سابیری، لە چالاکانی ژینگەپارێزی کامێران کە لە جەند ساڵی...
زیاتردەستبەسەرکردنی لاوێکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کامێران
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی جۆزەردان (١١ی ژوەن) لاوێکی ١٩ ساڵانی خەڵکی کامێران بە ناوی دانا قوربانی لە شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. دەوترێ ئەم هاووڵاتییە بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کراوە. دانا قوربانی برازای حەیدەر قوربانی، زیندانی سیاسیی لەسێدارەدراوی کوردە کە بەرەبەیانی ڕۆژی ٢٨ی سەرماوەزی ١٤٠٠ (١٩ی دێسامبری...
زیاتردەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کامێران
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕەشەمە (١٤ی مارس) دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «ماراو»ی کامێران بە ناوەکانی فەرەیدوون مارابی و ڕێبوار مارابی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. فەرەیدوون مارابی دوای چەند کاتژمێرێک ئازاد کراوە بەڵام کوڕەکەی، ڕێبوار مارابی، ئازاد نەکراوە و هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لە بەردەستدا نییە. دەوترێت هێزە ئەمنییەکان ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕەشەمە (١٤ی مارس) بە...
زیاترئازادبوونی کاتیی دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراو بە دانانی بارمتە لە زیندانەکانی سنە و کامێران
لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی کورد بە ناوەکانی ئارام مەلایی و حەیدەر ئیبراهیمی بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانەکانی سنە و کامێران ئازاد کراون. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٢ی ڕێبەندان (١ی فێبرییە) حەیدەر ئیبراهیمی، وەرزشکار و سەرپەرشتی هۆڵی یانەی زۆرانی کامێران، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی کامێران ئازاد کراوە. ناوبراو لە...
زیاترنادیاربوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراو لە کامێران
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لەسەر چارەنووسی ئەحمەد باباخانی، هاووڵاتیی خەڵکی کامێران کە لە ڕێکەوتی ٢٩ی بەفرانباردا (١٩ی ژانڤییە) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کرا، هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە. سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە کوردە و سەردانکردنی دادگا و دامودەزگا ئەمنییەکانی کامێران، تا ئێستە زانیارییەکیان لەسەر شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی ڕووبەڕووی ناوبراو کراوەتەوە پێ نەدراوە. ئەحمەد باباخانی برای...
زیاترلە کامێران وەرزشکارێکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا
حەیدەر ئیبراهیمی، وەرزشکار و سەرپەرشتی هۆڵی یانەی زۆرانی کامێران، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بەفرانبار (١٨ی ژانڤییە) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «لە ڕەوتی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی کامێراندا کاناڵێکی تێلێگرامیی سەر بە دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران وێنەیەکی حەیدەر ئیبراهیمیی بڵاو کردووەتەوە و تۆمەتباری کردووە بە بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکاندا و داوای...
زیاتر