بانە ئارشیڤ - KHRN

کوژرانی هاووڵاتییەکی کورد بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە بانە

ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی گوڵان (١٤ی مەی) ئۆتۆمبیلی موعین تۆفێقپوور، هاووڵاتیی ٢٤ ساڵانی خەڵکی گوندی «چۆمان»ی بانە، لە نزیک ئەو گوندەدا کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و لە ئەنجامی دەسڕێژەکەدا ئەم هاووڵاتییە گیانی لە دەست دا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی گوڵان (١٤ی مەی) هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە نزیک گوندی چۆمانی بانە بەبێ ئاگادارکردنەوە و هۆشداریدانی پێشوەخت دەسڕێژیان...

زیاتر
ئایار 6, 2024

کوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٦ گوڵان (٥ی مەی) کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە ناوی عەتا ڕوستەمپوور لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و کوژرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران کە لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا کۆڵبەرێک بە ناوی عەتا ڕوستەمپوور گیانی لە دەست...

زیاتر
ئایار 2, 2024

کوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە

ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی گوڵان (٢ی مەی) کۆڵبەرێکی ٤٠ ساڵان بە ناوی جەلال سوهرابی لە ناوچە سنوورییەکانی «سوورکێو»ی بانە کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و کوژرا. ئەمە دووهەم حاڵەتی کوشتنی کۆڵبەرانە لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانی ئێرانەوە لە ماوی ٢٤ کاتژمێردا. ئێوارەی ڕۆژی پێشووتریش کۆڵبەرێکی ٤٥ ساڵان بە ناوی هێمن ئەحمەدی بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە ناوچەی «بستام»ی شاری سەقز کوژرابوو. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست...

زیاتر
نیسان 22, 2024

کوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە

ڕۆژی یەکشەممە ٢ی گوڵان (٢١ی ئاوریل) کۆڵبەرێکی ٣٤ ساڵانی خەڵکی بانە بە ناوی شوانە ئەحمەدپوور لە ناوچە سنوورییەکانی ئەم شارەدا کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و کوژرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچەی سنووریی «سەرداو»ی بانە لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران کە لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا...

زیاتر
ئازار 25, 2024

گیانبەختکردنی منداڵێکی کۆڵبەر بە هۆی ڕەقبوونەوە لە سەرمادا و برینداربوونی سێ کۆڵبەر بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران

ڕۆژی یەکشەممە ٥ی خاکەلێوە (٢٤ی مارس) منداڵێکی کۆڵبەر بە ناوی هەستیار عەبدولکەریمی لە کاتی کۆڵبەریدا لە ناوچە سنوورییەکانی سەقز بە هۆی ڕەقبوونەوە لە سەرمادا گیانی لە دەست دا. هەمان ڕۆژ میلاد حسەینی، منداڵە کۆڵبەری خەڵکی دیواندەرە و دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی جەمیل عەبدی و ئاورین حەقانی بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی مەریوان، بانە و نەوسوود بریندار بوون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست...

زیاتر
شوبات 12, 2024

کوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی ڕێبەندان (١١ی فێبرییە) هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە ناوچەی سنووریی «سەرداو»ی بانە دەسڕێژیان لە گرووپێک کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی ٢٠ ساڵان بە ناوی سەیوان سەحیحی کوژراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی یەکشەممە ٢٢ی ڕێبەندان (١١ی فێبرییە) هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچەی سنووریی «سەرداو»ی بانە لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە...

زیاتر
كانونی دووه‌م 12, 2024

برینداربوونی سێ کۆڵبەر بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە و نەوسوود

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی محەممەد ڕەشیدپوور، ئەکبەر ڕازنەهان و دلاوەر فەرامەرزی لە ناوچە سنوورییەکانی بانەی پارێزگای کوردستان و نەوسوودی پارێزگای کرماشان بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران بریندار بوون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی ڕابردوو ٢١ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) دەستەیەک کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی ساچمەی هێزە سنوورپارێزەکان کە لە ئەنجامدا ئەکبەر ڕازنەهان و...

زیاتر

کوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی هەینی ٧ی ڕەزبەر (٢٩ی سێپتامبەر) هێزە سنوورپارێزەکان لە نزیک ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و لە مەودای نزیکەوە دەسڕێژیان لە گرووپێک کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی محەممەد خالیدی، خەڵکی گوندی «چی چۆڕان»ی ناوچەی نەنۆری بانە، کوژراوە. تەرمی ئەم کۆڵبەرە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبیی بانە و تا ئێستا ڕادەستی...

زیاتر