مەهسا ئەمینی ئارشیڤ - Page 6 of 11 - KHRN
کوژرانی هاووڵاتییەکی کورد بە دەستی هێزە سەربازی-ئەمنییەکان لە کاتی دروشمنووسیندا لە کرماشان
هاووڵاتییەکی ٤٨ ساڵانی خەڵکی گێلانی ڕۆژئاوا بە ناوی ئەردەڵان قاسمی لە ڕێکەوتی پێنجشەممە ١٩ی گەڵاڕێزان (١٠ی نۆڤامبر) لە کاتی دروشمنووسیندا لە شاری کرماشان بە تەقەی هێزە سەربازی-ئەمنییەکان کوژراوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەردەڵان قاسمی و هاوڕێکەی لە کاتێکدا کە لە بلواری تاقەوسانی شاری کرماشان خەریکی دروشمنووسین بوون، لە لایەن هێزە سەربازی-ئەمنییەکانەوە بینراون و لە پشتەوە دەسڕێژی گوللەی شەڕیان لێ کراوە. سەرچاوەیەکی...
زیاتریەزدان عارفینیا، چالاکی بواری ڕاگەیاندن و مافی مرۆڤ لە ئیلام، هێشتا هەر دەستبەسەرە
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، یەزدان عارفینیا، چالاکی بواری ڕاگەیاندن و مافی مرۆڤی خەڵکی ئاودانان و بەرپرسی کاناڵی تێلێگرامیی «تێپەڕینی زەمان» (گذر زمان) کە لە ڕێکەوتی ٩ی گەڵاڕێزاندا (٣١ی ئۆکتۆبر) لە تاران دەستبەسەر کرا، تا ئێستایش بە بڕیاری دەستبەسەربوونی کاتییەوە و بەبێ ئەوەی مۆڵەتی دیداری بنەماڵەی پێ بدرێت، لە زیندانی ناوەندیی ئیلام دەستبەسەرە. یەزدان عارفینیا کە بەشی یاسای لە زانکۆدا تەواو...
زیاترهێزە ئەمنییەکانی کرماشان باوکێکیان بەجێی منداڵەکەی بە بارمتە گرت
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٩ی گەڵاڕێزان (١٠ی نۆڤامبر) هێزە ئەمنییەکان بە مەبەستی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی یوونس حاجی عەلیانی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی لە گەڕەکەی شەریعەتیی شاری کرماشان و دوای ئەوەی نەیانتوانیوە خۆی دەستبەسەر بکەن، باوکیان وەک بارمتە دەستبەسەر کردووە کە ناوی حسەین حاجی عەلیانییە و ٥٨ ساڵی تەمەنە. هێزە ئەمنییەکان بە بنەماڵەی حسەین حاجی عەلیانییان ڕاگەیاندووە تا...
زیاتردەستبەسەرکردنی لانیکەم ٧ کەس لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مووچش
شەوی ڕابردوو بۆ یەکەم جار لە سەرەتای دەستپێکردنی سەرهەڵدانی سەرانسەریی خەڵکی ئێرانەوە، ژمارەیەک لە خەڵکی شارۆچکەی مووچشی پارێزگای کوردستان هاتنە سەر شەقام و دروشمی دژی حکوومەتیان بەرز کردەوە. هێزە سەربازی-ئەمنییەکان تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد و چەند هاووڵاتییەکیشیان دەستبەسەر کرد. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی ١٩ی گەڵاڕێزان (١٠ی نۆڤامبر) لە گردبوونەوەی ناڕەزاییانەی شارۆچکەی مووچشدا لانیکەم ٧ هاووڵاتی بە ناوەکانی ئومید ساعدمووچشی،...
زیاترخۆپیشاندانە جەماوەرییەکان؛ بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان چاوی لانیکەم ٧ هاووڵاتی زەربری قەرەبوونەکراویان بەر کەوتووە
بەپێی لێکۆڵینەوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانەوە تا ئێستا لانیکەم ٧ هاووڵاتی لە شارەکانی ورمێ، پیرانشار، سەقز، سنە و بیجاڕ بە هۆی دەسڕێژی هێزە ئەمنییەکانەوە بە چەکی ساچمەزەن، تووشی برینی قەرەبوونەکراو لە چاویاندا بوون و بینایی چاوێک یان هەردوو چاوەیان لەدەست داوە. ڕۆژی ٢٦ی خەرمانان (١٧ی سێپتامبر) لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ژینا (مەهسا) ئەمینیدا لە سەقز، لانیکەم دوو کوڕی لاو بە ناوەکانی...
زیاترهاووڵاتییەکی کوردی مەهاباد بە هۆی قورسبوونی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی گەڵاڕێزان (٩ی نۆڤامبر) فایەق مامقادری، هاووڵاتیی ٣٧ ساڵەی خەڵکی مەهاباد کە لە ڕێکەوتی ٢٣ی ڕەزبەردا (١٥ی ئۆکتۆبر) بە تەقەی هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران بریندار ببوو، بە هۆی قورسبوونی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی خومەینیی ورمێ گیانی لەدەست دا. تا ئەم دەقەیە لەبەر دەستێوەردان و پیلانگێڕیی دامودەزگا ئەمنییەکان تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەی نەکراوەتەوە و هێشتا هەر...
زیاتربەیاننامەی پارێزەرانی بنەماڵەی ژینا (مەهسا) ئەمینی
پارێزەرانی بنەماڵەی ژینا (مەهسا) ئەمینی لە دووتوێی بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاندووە کە سەرەڕای بێوەڵاممانەوەی داواکارییەکانیان، ڕێگای بەدواداچوونی یاسایی و دادوەری درێژە پێ دەدەن. بەپێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، پارێزەرانی بنەماڵەی ژینا (مەهسا) ئەمینی وێڕای باسکردنی ئەم بابەتانە ڕایشیانگەیاندووە: داوا لە بەرپرسانی دەزگای دادوەری دەکەین داواکارییە بەردەوامەکانی ئێمە جێبەجێ بکەن کە سەبارەت بە ڕەتکردنەوەی بۆچوونی کۆمیسیۆنی پزیشکیی داد و داوای خستنە بەردەستی ئەسڵی دۆسیەکە بۆ خوێندنەوە و...
زیاترلە شاباد ئەمیرڕەزا شامحەممەدی هێشتا دەستبەسەرە
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمیرڕەزا شامحەممەدی، هاووڵاتیی خەڵکی شاباد، لە ڕێکەوتی ١٣ی گەڵاڕێزان (٥ی نۆڤامبر) لەگەڵ دایکیدا، مەنزەر شامحەممەدی، لەم شارەدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. گەرچی مەنزەر شامحەممەدی دوانیوەڕۆی هەمان ڕۆژ ئازاد کراوە بەڵام ئەمیرڕەزا شامحەممەدی گوازراوەتەوە بۆ زیندانی دیزڵئاوای کرماشان. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاباد سەبارەت بەم بابەتە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «ئەمیرڕەزا لە ڕێوڕەسمی چلەی کوژراوانی...
زیاتر