لە خوڕەمئاوا زیندانییەک لە سێدارە درا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/uncategorized-ku/2023/08/16/p28548
بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی گەلاوێژ (١٣ی ئاگۆست) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی سەعید بەیرانوەند کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بە ئەنقەست» سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی پارسیلۆنی خوڕەمئاوا جێبەجێ کراوە.
ئەم زیندانییەی خەڵکی گوندی «بیدگیجە»ی ناوچەی زاغەی سەر بە شاری خوڕەمئاوا، نزیکەی ٥ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «کوشتنی بە ئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بۆ دەرچووبوو.
بابەتی پەیوەندیدار
-
لە خوڕەمئاوا سێ زیندانی لە سێدارە دران
-
گواستنەوەی سێ زیندانی بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی خوڕەمئاوا بە مەبەستی لەسێدارەدان
-
لە خوڕەمئاوا دوو زیندانی لە سێدارە دران
-
لە خوڕەمئاوا لانیکەم زیندانییەک لە سێدارە درا
-
لانیکەم دوو زیندانی بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی خوڕەمئاوا کران
-
ناسر گەراوەند، بەندکراوی خەڵکی کووهدەشت، لە خوڕەمئاوا لە سێدارە درا