به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٣٠ی ڕێبه‌ندان(١٨ی فیبریه)، ئه‌سرین محه‌ممه‌دی، چالاكی مه‌ده‌نی كورد كه له شه‌پۆلی نوێی دەستبه‌سه‌ركردنی چالاكانی كورد له تاران ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو به دانانی بارمته‌ی ١٠٠میلیۆن تمه‌نی له زیندانی ناوه‌ندی ورمێ ئازاد كرا.
ناو براو ڕۆژی ٢٠ی به‌فرانبار (٩ی ژانویه) له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ده‌زگای ئیتلاعاتی سپاوە له تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ده‌زگای ئیتلاعاتی سپا له ورمێ كرابوو. ئه‌م چالاكه كورده ڕۆژی ٢٨ی ڕێبه‌ندان(١٦ی فیبریه)، دوای ته‌واو بوونی لێپرسینه‌وه‌كان گواسترایه‌وه بۆ به‌شی ژنانی زیندانی ناوه‌ندی ورمێ.
له ناو ژنانی چالاكی ده‌ستبه‌سه‌ركراودا تائێستا ئه‌سرین محه‌ممه‌دی و ده‌ریا تاڵه‌بانی به دانانی بارمته ئازاد كراون. عه‌زیمه ناسری هێشتا به شێوه‌ی كاتی له به‌شی ژنانی زیندانی ورمێ‌دا ڕاگیراوه، هه‌روه‌ها له چاره‌نووسی ڕۆژین محه‌ممه‌دپوور، فه‌ریبا ئه‌حمه‌دی و ڕۆئیا جه‌لالی تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك به‌ده‌ست نه‌هاتووه.
سه‌رچاوه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان له ورمێ، هه‌روه‌ها باس له ڕاگرتنی لانیكه‌م سێ ژنی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی ورمێ له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ده‌زگای ئیتلاعاتی سپا له پادگانی ئه‌لمێهدی ورمێ ده‌كه‌ن، كه‌سایه‌تی ئه‌م سێ ژنه هێشتا نادیاره.