ڕۆژی ڕابردوو لە ئەنجامی تەقەکردنی هێزە سنوورپارێزەکاندا لە ناوچە سنوورییەکانی بانە، لانیکەم کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی عادڵ عەلیپوور کوژراوە و دوو کۆڵبەری تریش بە ناوەکانی یاسین ئەمین‌پوور و فەرەیدوون محەممەدی بریندار بوون.
تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ئێوارەی ٩ی سەرماوەز گرووپێک کۆڵبەر کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی هێزەکانی پاسگای «زەلێ»ی ناوچەی سنووریی «چۆمان»ی بانە و بە هۆی ئەم دەسڕێژەوە کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی عادڵ عەلیپوور کوژراوە و کۆڵبەرێکی تریش بە ناوی یاسین ئەمین‌پوور بریندار بووە.
هاوکات کۆڵبەرێکی تریش بە ناوی فەرەیدوون محەممەدی، ٣٣ ساڵان، بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە بریندار بووە.
به‌پێی ئاماره کۆکراوەكانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، له‌مانگی گه‌ڵاڕێزانی ١٤٠٠دا شه‌ش كۆڵبه‌ری كورد لهناوچهسنوورییەکانی پارێزگاكانی كوردستان، ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا و كرماشان گیانیان له‌ده‌ست داوه. له‌ناو ئه‌م كۆڵبهرانهدا دوو كۆڵبه‌ر له‌ئه‌نجامی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێران‌دا كوژران، سێ كۆڵبه‌ریش به‌هۆی ڕووداوی هاتوچۆ له‌ڕێگای كۆڵبه‌رییدا و منداڵێكی كۆڵبه‌ریش به‌ناوی سرووش ڕه‌حمانی دوای ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی ئهسپهبارههڵگرهكانی له‌لایه‌ن هێزه سنوورپارێزەكانی نهوسوودهوهخۆی كووشتووه. هه‌روه‌ها له‌م مانگه‌دا سێ كۆڵبه‌ر به‌ته‌قه‌ی هێزهچهكدارهكانی ئێران و كۆڵبهرێكیش به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینهوهبریندار بوون.