به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی گه‌لاوێژ، هێزه سنوورپارێزهكانی سنووری نه‌وسوود دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی كاتیی كۆڵبه‌رێك به ناوی ڕه‌زا عه‌بدوڵڵاهی، ناوبراویان خستۆته ژێر ئه‌شكه‌نجه و لێدانەوە.
ده‌وترێ سەری ئه‌م كۆڵبه‌ره به هۆی زه‌بری ده‌سكه‌ی تفه‌نگەوە زەبری قورسی پێ گەیشتووە. ناوبراو خه‌ڵكی گوندی «تاوەگۆز»ی سه‌ر به شاری سه‌لاسی باوه‌جانییە له پارێزگای كرماشان و به هۆی هه‌ژاری و بێكارییەوە له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌ورامان کۆڵبەری کردووە.
ڕۆژی پێنجشه‌ممەی پێشوویش، ١٦ی گه‌ڵاوێژ، هێزه سنوورپارێزەکانی سنووری نه‌وسووی پارێزگای كرماشان، لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەم شارە بە چەکەکانیان کەوتنە گیانی منداڵێکی كۆڵبه‌ر به ناوی موبین حوسه‌ینی و بە قورسی ئەشکەنجەیان کرد. بە هۆی ئەم ئەشکەنجەدانەوە کە بە دەسکەی تفەنگ بووە، زەبری قورس بەر دەم و چاو و دەستەکانی ئه‌م كۆڵبه‌ره ١٦ ساڵەیە کەوتووە.