به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ئێواره‌ی رۆژی ڕابردوو ٢٥ی گه‌ڵاڕێزان، گرووپێکی كۆڵبه‌ر له ناوچه‌ی سنووریی «سه‌رته‌زێن»ی شاری بانه‌ی پارێزگای كوردستان كهوتوونەتە به‌ر ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسەوانی سنوور و كۆڵبه‌رێك به ناوی نه‌جمه‌دین مورادی بریندار بووه، ئه‌م كۆڵبه‌ره به مه‌به‌ستی وەرگرتنی چاره‌سه‌ر و دەرمانکردن گواستراوه‌تەوە بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری بانه.
پێشتر، له ڕێكه‌وتی ٧ی گەڵاڕێزان، خەسرەو شەریفی کە بە ئۆتۆمبیلەکەی خۆی سەرقاڵی گواستنەوەی موسافر بوو، لە نزیک گوندی «کێلە» کەوتە بۆسەی هێزەکانی پۆلیس و بەرەنگاربوونەوەی کاڵای قاچاخەوە و لە حاڵێکدا کە ئۆتۆمبیلەکەی ڕاگرتبوو، تەقە لە سەری کرا كه بووە هۆی برینداربوونی و دوای ١٠ ڕۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ست دا.
بانه؛ برینداربوونی كۆڵبه‌رێك به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور
دەستبەسەرکردنی پێنج هاووڵاتی و چالاکی مەزهەبیی کورد لە پیرانشار
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٥ هاووڵاتی و چالاکی مەزهەبیی کورد بە ناوەکانی سومەییە قادری، حسەین بایەزیدی، محەممەد سوڵتانی، محەممەد مورادی و هادی یووسفپوور لە...
زیاتر بخوێنەوەدەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێران‌دا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوە