به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان. له ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی كورد به ناوه‌كانی سه‌فه‌ر نووری و فه‌رهاد نووری له دادگای پێداچوونه‌وی ورمێ‌دا هه‌رکامەو سزای ساڵێك بەندکرانیان به سه‌ردا سه‌پا.
ئه‌م دوو هاووڵاتییه پێشتر له لایه‌ن دادگای شۆڕشی ورمێوه هه‌ركامه‌و سزای پێنج ساڵ بەندکرانیان به‌سه‌ردا سه‌پابوو، به‌ڵام له دادگای پێداچوونه‌وه‌دا سزاکانیان بۆ یه‌ك ساڵ گۆرا.
ئه‌م كه‌سانه له‌گه‌ڵ دوو هاووڵاتیی دیكه‌ی خه‌ڵكی گوندی «ئه‌نبێ»ی ورمێ‌دا به ناوه‌كانی عه‌لی عه‌زیزی و په‌رویز نووری له ڕێكه‌وتی ٢٤ی گه‌لاوێژی ساڵی پاردا به ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕێكخراوی ئیتلاعاتی سپای ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ر كران. ئه‌م چوار هاووڵاتییه دوای ٢٨ ڕۆژ لێپرسینه‌وه له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ڕێكخراوی ئیتلاعاتی سپای ورمێوه گواسترانه‌وه بۆ زیندانی ئه‌م شاره و له پاییزی هه‌مان ساڵدا به دانانی بارمته‌ی ٥٠٠ میلیۆن تمه‌نی ئازاد كران.
كۆبوونه‌وه‌ی دادگاییكردنی ئه‌م چوار هاووڵاتییه له خه‌رمانانی ئه‌مساڵدا له لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ورمێ به‌ڕێوه چوو و دواتر تۆمەتەکە لەسەر په‌رویز نووری لاچوو و فه‌رهاد نووری، سه‌فه‌ر نووری و عه‌لی عه‌زیزی به تۆمه‌تی «چالاکیی دژی ئاسایسی نه‌ته‌وه‌یی» له ڕێگای ئه‌ندامبوونەوە له یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كاندا، هه‌ر كامەو سزای پێج ساڵ بەندکرانیان به‌سه‌ردا سه‌پا. دوای ئەوەی ناوبراوان تانەیان له بڕیارەکەی دادگا دا، دۆسیه‌كانیان نێردرایه لقی ١٣ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ورمێ و حوكمی دووانیان گۆرا بۆ ساڵێک بەندکران و عه‌لی عه‌زیزیش بە یەکجاری تۆمەتەکەی لەسەر لاچوو.