لە ڕۆژانی ڕابردوودا چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی ئومید مەعرووف، محەممەدخالید حەمزەپوور، کەمال قویتاسی و ڕەحمان یووسفی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان لە شاری شنۆی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دەستبەسەر کراون و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ٢٥ی سەرماوەز هێزە ئەمنییەکان دوو هاووڵاتییان بە ناوەکانی ئومید مەعرووف و محەممەدخالید حەمزەپوور لە شاری شنۆ دەستبەسەر کردووە و ڕەوانەی شوێنێکی نادیاریان کردوون.

هەروەها ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی سەرماوەز، دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی کەمال قویتاسی، خەڵکی گوندی «چشمەگوڵ» و ڕەحمان یووسفی، خەڵکی گوندی «سوجە»ی شنۆ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

تا ئێستا لەسەر تۆمەت و شوێنی ڕاگرتنی ئەم کەسانە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.