سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی کەمال عوقابی، ئیدریس کارساز و محەممەد ڕەسوولپوور لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و گوازراونەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی پووشپەڕ (٣ی جولای) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئیدریس کارساز لە شاری شنۆ و ئەم هاووڵاتییەیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کردووە.

هاوکات محەممەد ڕەسوولپوور لە گوندی «کۆنەقەڵا» و کەمال عوقابییش لە گوندی «باڵاگیر»ی شنۆ دوای هێرشکردنی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکانیان و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کراون.

تا ئێستا لەسەر شوێنی ڕاگیران و تۆمەتەکانی سەر ئەم هاووڵاتیانە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.