به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی شه‌ممه ٨ی سه‌رماوه‌ز هێزی ئینتزامی له یه‌كێك له جاده‌كانی نزیك مه‌شهه‌د، ئۆتۆمبیلی كاسبكارێكی كوردی خه‌ڵكی سه‌قزیان به گومانی هه‌ڵگرتنی باری قاچاخ دایه به‌ر دەسڕێژ و شۆفیری ئۆتۆمبیلەکە بە ناوی سیامه‌ك كه‌ریمی گیانی لەدەست دا، ناوبراو ته‌مه‌نی ٣٠ ساڵ و باوكی منداڵێك بووه.
ئه‌م كاسبكاره كورده له حاڵێكدا کوژراوه كه هیچ جۆره بارێك لە ئۆتۆمبیلەکەیدا نه‌بووه. ئەو هێزانە دوای كوشتنی ئه‌م هاووڵاتییه كورده و پشكنینی ئۆتۆمبیله‌كه، ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی ناوبراویان بە جلی كوردییەوە دۆزیوەته‌وه و ئیدیعایان کردووە ناوبراو ئه‌ندامی یه‌كێك له حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه كورده‌كان بووه.
ده‌وترێ هێزی ئینتزامیی مه‌شهه‌د تەنیا دوای ئەوە حازر بوون تەرمەکە ڕادەستی بنەماڵەی سیامەک کەریمی بکەنەوە کە بەڵێنی نووسراویان لێ وەرگرتوون داوای یاسایی تۆمار نەکەن و تەنانەت هەواڵی کوشتنەکەیش بشارنەوە و بڵاوی نەکەنەوە. هه‌روه‌ها داوایان کردبوو لەبریی ڕادەستکردنەوەی ته‌رمه‌كه ٣٥٠ میلیۆن تمەن وه‌كوو غەرامە به سنووقی هێزی ئینتزامی بدەن، بەڵام دوای ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌کە وازیان له شكایه‌تكردن هێنابوو، دوای سێ ڕۆژ ته‌رمه‌كه‌یان ڕادەستی بنه‌ماڵه‌کە کردۆته‌وه.