بەرەبەیانی ڕۆژی ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری نەغەدە بە ناوەکانی خەلیل ڕەسوولزادە و عەزیز حاڵخاڵی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گوێزراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) هێزە ئەمنییەکان لە دوو هەڵمەتی جیاوازدا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکانی خەلیل ڕەسوولزادە، خەڵکی گوندی «شاولە»ی نەغەدە و عەزیز حاڵخاڵی، خەڵکی شاری نەغەدە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی ئەم دوو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.

تا ئێستا لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتی سەر ئەم هاووڵاتیانە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.