بەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕێبەندان (١٣ی فێبرییە) حسەین ساعیدمووچشی، هاووڵاتیی خەڵکی شارۆچکەی مووچش، لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەیانیی ڕۆژی ٢٤ی ڕێبەندان (١٣ی فێبرییە) هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی حسەین ساعیدمووچشی لە شارۆچکەی مووچشدا و ئەم هاووڵاتییەیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کردووە.

تا ئێستا لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەر ئەم هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.