بانک اطلاعات زندانیان سیاسی

لە ورمێ سێ زیندانی لە سێدارە دران

بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گوڵان (٩ی ئاوریل) سزای لەسێدارەدانی سێ بەندکراو بە ناوەکانی عەبدوڵڵا حەسەنزادە، حەسەن چووپانی و حەسەن عەرەبی کە بە تۆمەتی پێوەندیدار…

زیاتر بخوێنەوە

لە ورمێ زیندانییەک لە سێدارە درا

بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٨ی گوڵان (٧ی ئاوریل) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی حەسەن موحەڕەڕ کە بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ…

زیاتر بخوێنەوە
ئایار 6, 2024

کوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٦ گوڵان (٥ی مەی) کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە ناوی عەتا ڕوستەمپوور لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی…

خزر رەسول مرووەت

هاوڵاتی کوردی خەڵکی میاندواو

دەستەبەسەرکران: ٨ی ڕەشەمەی ١٣٩١ / ٢٠١٣.٠٢.٢٦

تۆمەت: هەستان بە تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی

ڕەوش: پاش تێپەڕکردنی پێنج ساڵ بەندکران لە بەندیخانە ئازادکرا

خزر ڕەسول مرووەت، پسپۆڕی بواری ئەدەبیات و یەک لە چالاکوانە خوێندکارە کۆنەکانە کە لە ڕێکەوتی ٨ی ڕەشەمەی ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی / ٢٠١٣.٠٢.٢٦ پاش بەشداریکردن لە گردبوونەوەیەکدا لە بەرمبەر فەرمانگەی پەروەردە و ڕاهێنان (آموزش و پرورش)ی شاری مهاباد دەستبەسەرکرا و بۆ ماوەی سێ مانگ لە دەستبەسەرگەی فەرمانگەی ئیتلاعاتی شارەکانی مهاباد و ورمێ لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کرا.

ئەو بەندکراوە سیاسییە لە مانگی ڕەزبەری ساڵی ١٣٩٢ / ٢٠١٣.٠٩.٣٠ بەبێ پارێزەر لە لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیسلامی مهاباد بە سەرۆکایەتیی “دادوەر جەوادی گیا” دادگایی کرا و بە تۆمەتی “هەستان بە تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی” بە پێنج ساڵ بەندکران سزادرا، ئەو سزایە لە ڕێکەوتی ٢٧ی سەرماوەزی ١٣٩٢ /  ٢٠١٣.١٢.١٨لەلایەن لقی ١٠ی دادگای پێداچوونەوەی ورمێ وەک خۆی پشتڕاستکرایەوە.

ناوبراو لە ڕێکەوتی ١٧ی ڕەشەمەی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی /  ٢٠١٤.٠٣.٠٨بە هۆکارگەلێکی نادیار بۆ بەندیخانەی ورمێ دوورخرایەوە و لە مانگی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاویدا /  ٢٠١٤.٠٤ گەڕێندرایەوە بۆ بەندیخانەی مهاباد. پاشان لە مانگی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٥ی هەتاویدا / ٢٠١٦.٠٨.٢٩ لەسەر فەرمانی داواکاری گشتیی و سەرۆکی بەندیخانەی شاری مهاباد بۆ بەندیخانەی میاندواو دوورخرایەوە. لە کاتی گواستنەوەی بۆ بەندیخانەی میاندوواو وەک بێڕێزییەک دەست و قاچییان بەستبووەوە، هەروەها لە بەندیخانەکەشدا لەلایەن پاسوەنەکانەوە درابووە بەر پەلامار و ئەشکەنجە.

زیاتر بخوێنەوە

Related news

ته‌مموز 22, 2023

خزر رەسول مرووەت – بەندیخانەی میاندوواو

خزر رەسول مرووەت هاوڵاتی کوردی خەڵکی میاندواو دەستەبەسەرکران: ٨ی ڕەشەمەی ١٣٩١ / ٢٠١٣.٠٢.٢٦ تۆمەت: هەستان بە تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی ڕەوش: پاش تێپەڕکردنی پێنج ساڵ…

زیاتر بخوێنەوە