ڕۆژی ڕابردوو لانیکەم ٤ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی کاوە سڵێمانپوور، هێمن قەرەداغی، ئەحەد سۆنە و ڕزگار عەینالوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە شاری مەهاباد و گوندەکانی دەوروبەری دەستبەسەر کراون و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان زانیویەتی کە ڕۆژی ڕابردوو ١٠ی گەلاوێژ هێزە ئەمنییەکان لە گوندی «ئەگریقاش»ی مەهاباد بەبێ هەبوونی دەستووری دادگا، ٣ هاووڵاتیی کوردیان بە ناوەکانی هێمن قەرەداغی، ئەحەد سۆنە و ڕزگار عەینالوو دەستبەسەر کردووە.

هاوکات هاووڵاتییەکی تریش بە ناوی کاوە سڵێمانپوور خەڵکی گوندی «خوڕخوڕە»ی مەهاباد لە ناو دووکانەکەی خۆیدا لە شاری مەهاباد دەستبەسەر کراوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر تۆمەت و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییانە بەردەست نەکەوتووە