دەمەوبەیانی ئەمڕۆ ٨ی گەڵاڕێزان، چوار زیندانی بە ناوەکانی مووسا ڕەحمانی، یاسر چشمئەنوەر، عەلی مەلێکزادە و زەینەلعابدین حسەینزادە کە ڕۆژی ڕابردوو بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیان گواسترابوونەوە بۆ ژووری تاکەکەسی، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە دران.
بهپێی زانیارییهكانی تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ئەم چوار بەندکراوەی بەندی ١-٢ لەگەڵ بەندکراوێکیتردا لە بەندی کاریگەری بە ناوی مورتەزا نووری بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیان گواسترابوونەوە بۆ ژووری تاکەکەسی.
یاسر چشمئەنوەر، عەلی مەلێکزادە و زەینەلعابدین حسەینزادە نزیکەی ٦ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی کوشتنی ٥ کەس لە ورمێدا حوکمی ئێعدام لە بەرچاو خەڵکیان بۆ دەرچووبوو، بەڵام لەبەر کەوتنەوەی پەتای کۆرۆنا و ناڕازیبوونی داواکاری گشتیی ورمێ، لە ناو خودی زیندانەکەدا لە سێدارە دراون. زیندانییە لەسێدارەدراوەکەیتر مووسا ڕەحمانی و خەڵکی ورمێ بوو کە چەند ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست حوکمی قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بۆ دەرچووبوو.
مورتەزا نووریش کە شەوی ڕابردوو لەگەڵ ئەم چوار کەسەدا بۆجێبەجێکردنی حوکمەکەی گواسترابوویەوە بۆ ژووری تاکەکەسی. ڕەزایەتی خاوەن خوێن یان هەمان ئەولیای دەمی بە دەست هێنا و گەڕێنرایەوە بۆ بەندی کاریگەری.
تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان شەوی ڕابردوو بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک ڕایگەیاند کە عەلی مەلێکزادە لە ژووری تاکەکەسیدا هەوڵی خۆکوشتنی داوە. ناوبراو لە کۆتاساتەکانی شەوی ڕابردوودا بە بڕینی دەماری دەست لە ژووری تاکەکەسیدا هەوڵی خۆکوشتنی دابوو کە دوای ئەوەی برایە نەخۆشخانە و برینەکەی پانسمان کرا، دیسان گەڕێنرایەوە بۆ ژووری تاکەکەسی.
ورمێ؛ چوار زیندانی لە سێدارە دران
ڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە ٢٤٠ هاووڵاتیی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
لە درێژەی ڕاپەڕین و خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە دوو دەیەی ڕابردوودا جارجارە و لە شێوەی...
زیاتر بخوێنەوەهاووڵاتیانی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
دوابەدوای شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکان لە شار و ناوچە جیاوازەکانی ئێراندا کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥)...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان؛ سەدان گیانبەختکردوو، بریندار و دەستبەسەرکراوی کورد
لە دەسپێکی شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکانەوە کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥) دەستی پێ کرد و تا...
زیاتر بخوێنەوە