تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە دەمەوبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ی ڕەشەمە (١٥ی مارس) سزای لەسێدارەدانی لانیکەم دوو زیندانی بە ناوەکانی پەیمان باباخانی و میرعەلی حسەینی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» حوکمی قەساسی نەفس (ئێعدام)یان بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کراوە.

ئەم دوو زیندانییەی خەڵکی ورمێ بە کۆمەڵ لەگەڵ ٣ زیندانیی تردا بە ناوەکانی جەعفەر ئیسماعیلی، عوسمان سەحرایی و سەعدۆ ئارمەند، ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکانیان لە بەندی ١ و ٢ـەوە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون. جێبەجێکردنی حوکمی ٣ زیندانییەکەی تر لە ڕێگای وەرگرتنی مۆڵەتەوە لە خاوەن خوێنەکان (ئەولیای دەم) بە شێوەی کاتی ڕاگیراوە.