لە ماوەی چەند رۆژی ڕابردوودا و لە درێژەی تەقەی هێزەکانی ئینتزامی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر کۆڵبەرانی کورد لە ناوچە سنوورییەکان کۆڵبەرێکییان لە شاری سەردەشت کۆشت و یەکێكی دیكهشیان لە سنووری شاری خۆی بریندار کرد.
بەپێی زانیارییهكانی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، درەنگان ئێوارێ رۆژی ۲۲ی پووشپەڕ، پاسەوانانی سنوور لە ناوچەی سنووریی “دۆڵە بی” لە دەڤەری سەردەشت تەقەیان لە گرووپێک کۆڵبەر کرد و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “محەممەد (بریاجی) ئیبڕاهیم زادە” کوژرا.
ئەو کۆڵبەرە سەرەتا گولەی وە لاقی دەکەوێت، بەڵام بە هۆی ئەوەی زوو بە نەخۆشخانە نەگەیشتووە و زۆر خوێنی لێ چووبوو، لە ڕێگای نەخۆشخانە گیانی لە دەست دەدا.
دەوترێ ساڵی رابردوو “ناسر ئیبڕاهیم زادە”، برای ئەو کۆڵبەرە لە لایەن هێزەکانی سەیتەرەی ئینتزامی “دەشتی کەپرانی” سەردەشت بە ببانووی هەڵگرتنی باری “نایاسایی” کرایە ئامانجی گولە وگیانی لە دەست دا.
هەروەها بە پێی راپۆرتێکی تر، رۆژی ۲۱ی مانگی پووشپەڕ کۆڵبەڕێکی تەمەن ۹ ساڵە لە نزیک گوندی”ترس ئاوای” ناوچەی “باژێری خۆی” لە لایەن پاسەوانی سنوورییەوە کرایە ئامانج و بریندار بوو