رۆژی رابردوو بەهۆی تەقەی سپای پاسدارانەوە کۆڵبەرێکی کورد بریندار بوو و کۆڵبەرێکی دیکەش کە هەفتەی پێشوو بریندار ببوو لە نەخۆشخانەی سەردەشتە و مەترسی کەم ئەندام بوونی لەسەرە.
بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، رۆژی ڕابردوو، سپای پاسداران تەقە لە پۆلێک کۆڵبەر دەکەن و بەم هۆیەشەوە مهحیهدین مام خدری بریندار دەبێت.
دوا هەواڵەکان باس لەوە دەکەن، ئازاد نێعمهتی خەڵکی سەردەشت کە هەفتەی پێشوو فیشەکێکی سپای پاسداران بە قاچی کەوتبوو، هەروا لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری پزیشک دایە و مەترسی ئەوەی لێ دەکرێت، کەم ئەندام ببێت.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە رێکەوتی ١٨ی خەرمانان/ 2019.09.09 هێزەکانی سپای پاسداران لە ئاوایی بێتوشی سەردەشت، پێش بە ئازاد نێعهمتی دەگرن و پاش دەمەقاڵێ، تەقە لەم کۆڵبەرە دەکەن. دەگوترێت هێزەکانی سپای پاسداران، ئەم هاووڵاتییە بە برینداری لەو شوێنە جێدێڵن.
ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت بەهۆی نزیکی لە کوێستانەکانی قەندیل، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو زیاتر میلیتاریزە کراوە و بنکەی زۆرتری سپای پاسداران لەم ناوچەیە دانراوە.
بە پێی ئەو ئامارانەی لەلایەن تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان کۆکراونەتەوە، لە سەرەتای مانگی خەرمانانەوە تا ئێستا لانیکەم دوو کۆڵبەر لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و شەشی دیکەش بریندار بوون. هەروەها کۆڵبەرێکیش بە هۆی رووداوی هاتووچۆوە بریندار بووە.
کۆڵبەرێک لە سەردەشت بریندار بوو و یەکێکی دیکەش مەترسی کەم ئەندام بوونی لەسەرە
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێراندا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوەلە هەمەدان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئەکرەم کەریمپوور کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ...
زیاتر بخوێنەوە