كوژرانی ٢ کۆڵبەر و برینداربوونی ٥ی دیکە لەلایەن هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئیران
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulbar/2020/06/30/p22890
به پێی زانیارییه‌كانی تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ٢ كۆڵبه‌ر له ناوچه‌ی سنووریی چالدۆران و ورمێ له پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا و هەروەها لە نه‌وسووی پارێزگای كرماشان، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور كوژران و پێنج كۆڵبه‌ری دیکەش بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له چالدۆران تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی کوردستانی لەم ڕووداوە ئاگادار كرده‌وه و وتی: «سه‌عات ١٠ی شه‌وی ٥ی پووشپه‌ڕ، كاروانێكی كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی گوندی “ناور”ی چالدۆران، له لایه‌ن هێزه‌كانی پاسگای ئه‌م گونده‌وه كه‌وتنه به‌ر ته‌قه و له ئاكامدا كۆڵبه‌رێك به ناوی “شاكر (عه‌لی) بروكی میلان” كوژرا و ئامۆزای ناوبرایش به ناوی “حه‌سه‌ن برۆكی میلان” بریندار بووه».
به وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یە، هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور دوای ته‌قه‌كردن له عه‌لی برۆلی میلان و ده‌ستگرتن به سه‌ر کەلوپەلەکەیدا، ته‌قه‌یان له چه‌ندین ئه‌سپیش کردووە و كۆڵبه‌ره بریندارەکەیان لەو تاریكەشهوەدا به‌جێ هێشتووه: «هێزه‌كانی پاسگا سنوورییەکە ئه‌م كۆڵبه‌ره برینداره‌یان به‌جێ هێشتبوو و دوای چه‌ند سه‌عاتێك خوێنلەبەرچوون، هه‌ر له‌و شوێنه‌دا گیانی به‌خت ده‌كات.» ئه‌م كۆڵبه‌ره ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵه خه‌ڵكی گوندی ناور و باوكی دوو منداڵ بوو.
هه‌روه‌ها سهرچاوهیهكیتر له ورمێ به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی ڕاگەیاند کە شه‌وی شه‌ممه ٧ی پووشپه‌ڕ، له ئاكامی ته‌قه‌کردنی هێزه‌كانی پاسگای “ساتورا”ی ناوچه‌ی سیلوانای ورمێ، كۆڵبه‌رێك به ناوی “سالم سڵێماننهژاد” كوژراوه و “داوود مهجدیان”یش بریندار بووه، سالم سڵێماننهژاد ته‌مه‌نی ٢٧ ساڵ و باوكی منداڵێك بووه.
سهرچاوهیهكیتر باس له برینداربوونی سێ كۆڵبه‌ر له ناوچه سنوورییەکانی نه‌وسوو ده‌كات، به وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه، ڕۆژی ڕابردوو ٨ی پووشپه‌ڕ له ئاكامی ته‌قه‌كردنی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێران له ناوچه‌یەکی سنووریی نزیك نه‌وسوو، سێ كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “تۆفێق ڕه‌ستاك، عارف خودادادی و جه‌میل عه‌بدی” بریندار بوون. ئه‌م كۆڵبه‌رانه بۆ چاره‌سه‌ری ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری پاوه كراون.
بابەتی پەیوەندیدار
-
كوژرانی دوو كۆڵبه‌ر و كاسبكاری سەرسنوور له پیرانشار و چاڵدۆران
-
کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ئێران
-
چوار کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران کوژران
-
کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی ئەرتەشی تورکیا
-
ڕاپۆرتی تایبەتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە کوشتنی سێ کۆڵبەر بە دەستی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە سەردەشت
-
ڕاپۆرتی مانگانە؛ کوژرانی ٧ کۆڵبەر و برینداربوونی ١١ کۆڵبەری دیکە بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران و تورکیا