ورمێ؛ ڕاپۆرتێك سه‌باره‌ت به كوژرانی سێهه‌مین ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌كی كۆڵبه‌ر بە دەستی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێران
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulbar/2020/08/18/p8933
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له گوندی “كوران”ی شاری ورمێ له پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، هەواڵی كوژرانی كۆڵبه‌رێك به‌ناوی سیراج ئه‌حمه‌دی به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌کانی پاسەوانی سنووری ئێرانی ڕاگەیاند. پێشتریش له دوو مانگی ڕابردوودا دوو ئامۆزای ئه‌م كۆڵبه‌ره به ناوه‌كانی شه‌مزین و ئه‌ره‌سه‌لان ئه‌حمه‌دی به ته‌قه‌ی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران و توركیا كوژرابوون.
به وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه، ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی گه‌لاوێژ هێزه‌کانی پاسەوانی سنووری ئێران له چه‌ند كیلومهتریی سنووری نێوان ئێران و توركیا له دوروبه‌ری گوندی كورانی ورمێ، تەقەی ڕاسته‌وخۆیان لە كاروانێكی كۆڵبه‌ران کرد کە لە ئەنجامدا سیراج ئه‌حمه‌دی گوللەی بەرکەوت و ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ست دا و دوو كۆڵبه‌ری دیكه‌ش به ناوه‌كانی مه‌خموور ئه‌حمه‌دی و ئه‌مران كه‌نعانی بریندار بوون.
ئه‌م سه‌رچاوه‌یه لهدرێژەی قسه‌كانیدا وتی: «ئه‌م كۆڵبه‌رانه له حاڵێكدا ڕاسته‌وخۆ تەقەیان لێ کراوە کە هیچ شتومەکێکی قاچاخیان پێ نه‌بووە و هێزه پاسەوانی سنوور دوای كوشتنی ئه‌م كۆڵبه‌ره تهرمەکەیان ڕه‌وانه‌ی خاڵی سفری سنوور كرودوه. ته‌رمی سیراج ئه‌حمه‌دی ٣٧ ساڵه كه باوكی ٨ منداڵه دوای ئه‌وه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی یاسایی كرا، ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كراوه‌ته‌وه و له گۆڕستانی گوندی كوران له نزیكی گۆڕی دوو ئامۆزاكه‌ی به خاك سپێردرا».
ئه‌م سه‌رچاوه له وه‌ڵامی پرسیارێكی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستاندا سه‌باره‌ت به شكایه‌تكردنی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م كۆڵبه‌ره له هێزه سنوورپارێزهكانی ئێران وتی: «له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا لانیكه‌م پێنج كۆڵبه‌ری ئه‌م گونده بچووكه كه جگه له كۆڵبه‌ری هیچ کار و داهاتێكی دیکەیان نییە، به ته‌قه‌ی هێزه سنوورپارێزهكانی ئێران و توركیا كوژراون. دۆسیه‌ی شكایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی دوو كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی مورادی حاتمهمی و وه‌كیل ئه‌حمه‌دی دوای چه‌ندین ساڵ هیشتا بێوه‌ڵام ماوه‌ته‌وه و ئه‌مه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه بنه‌ماڵه‌كانی دیكه‌ش بێهیوا بن و بهدوادابۆچوونی بۆ نه‌كه‌ن».
بەپێی ئەو ئامارانەی لە لایەن تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانەوە کۆ کراوەتەوە، لە سه‌ره‌تای مانگی گه‌لاوێژه‌وه تا كوو ئێستا سێ كۆڵبه‌ری دیکە به ناوه‌كانی وه‌زیر موحه‌ممه‌دی و ڕه‌زا پوورئیسماعیل و هادی خدری به ته‌قه‌ی هێزەکانی پاسەوانی سنوور له نه‌وسووی كرماشان و چالدۆرانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا و بانه‌ی پارێزگای كاردستان كوژراون. هه‌روه‌ها كۆڵبه‌رێك به ناوی خالید غه‌فوورییش بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی له ده‌ست داوه و پێنج كهسیتریش له‌م ڕووداوه‌دا بریندار بوون.
له‌م ماویه‌دا دوو كۆڵبه‌ریش به هۆی لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌كردنی هێزه‌کانی پاسەوانی سنوور له ناوچه‌ی سنووریی نه‌وسوو بریندار بوون و سێ كۆڵبه‌ری دیکەش به ته‌قه‌ی هێزه‌کانی پاسەوانی سنوور بریندار بوونە.
بابەتی پەیوەندیدار
-
ورمێ؛ كوژرانی دوو برای كۆڵبه‌ر له دوو مانگی ڕابردوودا بە دەستی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێران
-
ورمێ؛ برینداربوونی سێ كۆڵبه‌ر له ئاكامی ته‌قه‌كردنی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور
-
ورمێ؛ کۆڵبەرێک لە دوای برینداربوون ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئه‌م شاره كراوه
-
ورمێ؛ كوژران و برینداربوونی دوو برای كۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی توركییە
-
ورمێ؛ كوژرانی كۆڵبه‌رێك و برینداربوونی دوو كه‌سی دیكه له لایه‌ن هێزەکانی پاسه‌وان سنووری کۆماری ئێسلامییەوە
-
ورمێ؛ بێسه‌روشوێنبوونی پێنج كۆڵبه‌ر به هۆی هه‌ره‌سی بهفرەوە له به‌رزاییه‌كانی سەرسنووردا