سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له گوندی “كوران”ی شاری ورمێ له پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، هەواڵی كوژرانی كۆڵبه‌رێك به‌ناوی سیراج ئه‌حمه‌دی به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌کانی پاسەوانی سنووری ئێرانی ڕاگەیاند. پێشتریش له دوو مانگی ڕابردوودا دوو ئامۆزای ئه‌م كۆڵبه‌ره به ناوه‌كانی شه‌مزین و ئه‌ره‌سه‌لان ئه‌حمه‌دی به ته‌قه‌ی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران و توركیا كوژرابوون.
به وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه، ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی گه‌لاوێژ هێزه‌کانی پاسەوانی سنووری ئێران له چه‌ند كیلومه‌تریی سنووری نێوان ئێران و توركیا له دوروبه‌ری گوندی كورانی ورمێ، تەقەی ڕاسته‌وخۆیان لە كاروانێكی كۆڵبه‌ران کرد کە لە ئەنجامدا سیراج ئه‌حمه‌دی گوللەی بەرکەوت و ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ست دا و دوو كۆڵبه‌ری دیكه‌ش به ناوه‌كانی مه‌خموور ئه‌حمه‌دی و ئه‌مران كه‌نعانی بریندار بوو‌ن.
ئه‌م سه‌رچاوه‌یه له‌درێژەی قسه‌كانیدا وتی: «ئه‌م كۆڵبه‌رانه له حاڵێكدا ڕاسته‌وخۆ تەقەیان لێ کراوە کە هیچ شتومەکێکی قاچاخیان پێ نه‌بووە و هێزه پاسەوانی سنوور دوای كوشتنی ئه‌م كۆڵبه‌ره ته‌رمەکەیان ڕه‌وانه‌ی خاڵی سفری سنوور كرودوه. ته‌رمی سیراج ئه‌حمه‌دی ٣٧ ساڵه كه باوكی ٨ منداڵه دوای ئه‌وه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی یاسایی كرا، ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كراوه‌ته‌وه و له گۆڕستانی گوندی كوران له نزیكی گۆڕی دوو ئامۆزاكه‌ی به خاك سپێردرا».
ئه‌م سه‌رچاوه له وه‌ڵامی پرسیارێكی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستاندا سه‌باره‌ت به شكایه‌تكردنی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م كۆڵبه‌ره له هێزه سنوورپارێزه‌كانی ئێران وتی: «له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا لانیكه‌م پێنج كۆڵبه‌ری ئه‌م گونده بچووكه كه جگه له كۆڵبه‌ری هیچ کار و داهاتێكی دیکەیان نییە، به ته‌قه‌ی هێزه سنوورپارێزه‌كانی ئێران و توركیا كوژراون. دۆسیه‌ی شكایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی دوو كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی مورادی حاتمه‌می و وه‌كیل ئه‌حمه‌دی دوای چه‌ندین ساڵ هیشتا بێوه‌ڵام ماوه‌ته‌وه و ئه‌مه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه بنه‌ماڵه‌كانی دیكه‌ش بێ‌هیوا بن و به‌دوادابۆچوونی بۆ نه‌كه‌ن».
بەپێی ئەو ئامارانەی لە لایەن تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانەوە کۆ کراوەتەوە، لە سه‌ره‌تای مانگی گه‌لاوێژه‌وه تا كوو ئێستا سێ كۆڵبه‌ری دیکە به ناوه‌كانی وه‌زیر موحه‌ممه‌دی و ڕه‌زا پوورئیسماعیل و هادی خدری به ته‌قه‌ی هێزەکانی پاسەوانی سنوور له نه‌وسووی كرماشان و چالدۆرانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا و بانه‌ی پارێزگای كاردستان كوژراون. هه‌روه‌ها كۆڵبه‌رێك به ناوی خالید غه‌فوورییش بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی له ده‌ست داوه و پێنج كه‌سی‌تریش له‌م ڕووداوه‌دا بریندار بوو‌ن.
له‌م ماویه‌دا دوو كۆڵبه‌ریش به هۆی لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌كردنی هێزه‌کانی پاسەوانی سنوور له ناوچه‌ی سنووریی نه‌وسوو بریندار بوو‌ن و سێ كۆڵبه‌ری دیکەش به ته‌قه‌ی هێزه‌کانی پاسەوانی سنوور بریندار بوونە.
ورمێ؛ ڕاپۆرتێك سه‌باره‌ت به كوژرانی سێهه‌مین ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌كی كۆڵبه‌ر بە دەستی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێران
![](https://kurdistanhumanrights.org/wp-content/uploads/2020/08/Seraj-Ahmadi-1.jpg)
دەستبەسەرکردنی پێنج هاووڵاتی و چالاکی مەزهەبیی کورد لە پیرانشار
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٥ هاووڵاتی و چالاکی مەزهەبیی کورد بە ناوەکانی سومەییە قادری، حسەین بایەزیدی، محەممەد سوڵتانی، محەممەد مورادی و هادی یووسفپوور لە...
زیاتر بخوێنەوەدەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێران‌دا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوە