بەپێی ئەو ئامارانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان کۆی کردۆتەوە، لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا لانیکەم ٤ کۆڵبەر بە ناوەکانی وەزیر محەممەدی، ڕەزا پوورئیسماعیل، هادی خدری و سیراج ئەحمەدی بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی پارێزگای کرماشان، چاڵدێرانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، بانەی پارێزگای کوردستان و ورمێی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا کوژراون.
هەروەها کۆڵبەرێکیش بە ناوری خالید غەفووری لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانی لە دەست دا و ٥ کەسی دیکەیش لەم ڕووداوەدا بریندار بوون. هەر لەم ماوەیەدا دوو کۆڵبەر بە هۆی لێدان و ئەشکەنجەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری نەوسوودەوە و ١٤ی دیکەیش بە تەقەی ئەو هێزانە بریندار بوون.
دوو کۆڵبەری ١٧ ساڵە بە ناوەکنی موبین حسەینی و ئارمین ئەحمەدی لە ڕیزی ئەو کۆڵبەرانەدان کە بە تەقە و لێدانی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران بریندار بوون.
بەپێی ئەم ئامارانە، هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران لەم مانگەدا ٤ کۆڵبەریان بە ناوەکانی شەهریار پوورعەلی، پەرویز موحەممەدی، سامی موحەممەدی و جەعفەر موحەممەدی لە ناوچە سنوورییەکانی ورمێ دەستبەسەر کردووە.

ناو و فامیل / خەڵکی شوێنی ڕووداوەکە / ڕێکەوتی ڕووداوەکە/ کوژراو-بریندار / تێبینی

ئازاد شەریفی/ بانە / ناوچەی سنووری / ١ی گەلاوێژ / بریندار

عەلی حسەینی/ بانە / ناوچەی سنووری / ١ی گەلاوێژ / بریندار / سێ کەسی دیکەش بریندار بوونە
وەزیر موحەممەدی/ سەلاسی باوەجانی/ نەوسوود/ ٩ی گەلاوێژ/ کوژراو/ باوکی منداڵێک
ڕەزا پوورئیسماعیل/ چاڵدێران/ ناوچەی سنووری/ ١٠ی گەلاوێژ/ کوژراو
حالید غەفووری/ مەریوان/ جادەی هەورامان/ ١٥ی گەلاوێژ/ کوژراو/ ڕووداوی هاتوچۆ- ٥ کەسی دیکەیش بریندار بوون
موبین حسەینی/ نەوسوود/ ناوچەی سنووری/ ١٦ی گەلاوێژ/ بریندار/ منداڵێکی ١٧ ساڵانە و کەوتۆتە بەر لێدانی هێزەکانەوە
ئارمین ئەحمەدی/ مەریوان/ ناوچەی سنووری/ ٢٠ی گەلاوێژ/ بریندار/ منداڵێکی ١٧ ساڵانە و کەوتۆتە بەر تەقەی هێزەکانەوە
ڕەزا عەبدوڵڵاهی/ سەلاسی باوەجانی/ ناوچەی سنووری/ ٢١ی گەلاوێژ/ بریندار/ تەمەن مامناوەندییە و ئەشکەنجە دراوە
هادی خدری/ بانە/ هەنگەژاڵە/ ٢٣ی گەلاوێژ/ کوژراو/ ٢٣ ساڵان
سەڕاج ئەحمەدی/ ورمێ/ گوندی کورانی ورمێ/ ٢٥ی گەلاوێژ/ کوژراو/ ٣٧ ساڵان و باوکی ٨ منداڵ
مەخموور ئەحمەدی/ ورمێ/ گوندی کورانی ورمێ/ ٢٥ی گەلاوێژ/ بریندار
ئەمران کەنعانی/ ورمێ/ گوندی کورانی ورمێ/ ٢٥ی گەلاوێژ/ بریندار
سەلمان مەحموودیان/ ورمێ/ ناوچەی سنووری/ ٢٥ی گەلاوێژ/ بریندار/ ٣ کۆڵبەری دیکەیش دەستبەسەر کران
سەعدی میرزایی/ سەلاسی باوەجانی/ ناوچەی سنووریی نەوسوود/ ٢٨ی گەلاوێژ/ بریندار
یادگار شێخی/ بانە/ هەنگەژاڵە/ ٢٨ی گەلاوێژ/ بریندار
کامران پاوەن/ بانە/ هەنگەژاڵە/ ٢٨ی گەلاوێژ/ بریندار
ئیبراهیم زیویی/ بانە/ هەنگەژاڵە/ ٢٨ی گەلاوێژ/ بریندار
عەلی کیلە/ بانە/ هەنگەژاڵە/ ٢٨ی گەلاوێژ/ بریندار