تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ئاگادار كراوه‌ته‌وه، سه‌رله به‌یانی ئه‌مڕۆ ٥ی خاكه‌لێوه(٢٥ی مارس)، كۆڵبه‌رێك به ناوی فەهیم مامه‌دی له ڕێگای كۆڵبه‌ریدا، له به‌رزاییه‌كانی سنووری سه‌ڵماسه‌وه به هۆی سه‌رماوه گیانی له ده‌ست داوه.
ئه‌م كۆڵبه‌ره ته‌مه‌ن ٣٢ساڵانه، باوكی سێ منداڵه‌و خه‌ڵكی گوندی قه‌زه‌ڵكه‌ندی سه‌ڵماس بووه.