به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌وتۆته ده‌ست تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢٥ی خه‌مانان كاتژمێر ١٢ی نیوه‌ڕۆ گرووپێكی كۆڵبه‌ر له ناوچه‌ی سنووری “مڕان”ی شاری بانه كه‌وتوونه‌ته به‌ر ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێران و له ئه‌نجامدا كۆڵبه‌رێك به ناوی محه‌ممه‌د ئه‌مین قادری ده‌ستبه‌جێ كوژراوه.
محه‌ممه‌د ئه‌مین قادری ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵان و باوكی منداڵێك بووه، ته‌رمی ناوبراو ڕه‌وانه‌ی پزیشكی یاسایی شاری بانه كراوه.
ئه‌مه دووهه‌مین كوشتنی به ئه‌نقه‌ستی كۆڵبه‌رانه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له ناوچه‌ی سنووری شاری بانه‌ی پارێزگای كوردستان كه به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێران ڕوویداوه. له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی خه‌رمانانیشدا كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ی ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵان به ناوی ڕه‌سووڵ كه‌ریمی به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێران، له ناوچه‌ی “کانی سێ‌و”ی بانه كوژرابوو.