نازم سەفەری، کۆڵبەری لاوی خەڵکی سەوڵاوا، لە ئەنجامی دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکاندا لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی پارێزگای کرماشان گیانی لە دەست دا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی شەممە ٦ی گولاوێژی (٢٧ی جولای) لە نزیک گوندی «دزاوەر»ی سەر بە نەوسوود، دەستەیەک کۆڵبەر لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی نازم سەفەری پێکرا و گیانی لە دەست دا.

نازم سەفەری، ٢٤ ساڵان و خەڵکی گوندی «نوێن»ی شاری سەوڵاوا بوو.