به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، له ڕۆژانی ڕابردوودا سامان غه‌زاڵی و سالار غه‌زاڵی، دوو برای چالاكوانی مه‌ده‌نیی خه‌ڵكی مه‌هاباد، له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای شۆڕشی مه‌هاباده‌وه به تۆمه‌تی «تێكدانی ئاسایسی نه‌ته‌وه‌یی» له ڕێگای ئه‌ندامبوونەوە له یه‌كێك له حیزبه کوردییەکان و «بانگەشەی دژی حکوومەت» هه‌ر كامه‌و سزای سێ ساڵ و نیو زیندانیان به سه‌ردا سه‌پاوە.
كۆبوونه‌وه‌ی دادگاییكردنی ئه‌م دوو برا مه‌هابادییه له ناوه‌ڕاستی به‌فرانباردا(ژانویه)، له لقی یه‌كی دادگای شۆڕشی مه‌هاباددا به سه‌رۆكایه‌تیی دادوه‌ر جه‌واد غوڵامی و به‌بێ بەهرەمەندبوون لە مافی پارێزه‌ری خوازراو به‌ڕێوه چوو. ئەم حوکمە ڕۆژی ڕابردوو له زیندانی مه‌هاباددا بە ڕەسمی پێیان ڕاگه‌یەنراوە.
ده‌رچوونی سزای زیندانی ئه‌م دوو برا چالاكوانه مه‌ده‌نییه له حاڵێكدا ڕووی داوه كه پێشتر تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ڕایگه‌یاندبوو کە بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی كاتیی ئه‌وان گۆڕدراوە بۆ بارمته‌ی ١٠٠ میلیۆن تمه‌نی و بڕیار بووە ئازاد بكڕین، بەڵام سه‌ره‌ڕای دانانی بارمته‌کە و هەناردنی نامه‌ی ئازادیشیان، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌هاباد رێگری لە ئازادبوونیان دەکات.
سالار و سامان غه‌زاڵی له ڕێكه‌وتی ٢٦ی خه‌رمانان(١٦ی سێپتامبه‌ری ٢٠٢٠)، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ كرابوون. ئه‌م دوو برایە دوای ٧٥ ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ربوون له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ، گواسترانه‌وه بۆ زیندانی مه‌هاباد.
ئه‌م دوو برایە له كاتێكدا كه له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ‌دا ڕاگیرابوون لە مافی پێوه‌ندی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌یان بێبه‌ش كرابوون. تۆمه‌تی ئه‌م دوو كه‌سه هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كان ڕاگه‌یەنرابوو.
سامان غه‌زاڵی خوێندكاری دواساڵی ماستەری كۆمه‌ڵناسیی زانكۆی برووجێردە و ساڵار غه‌زاڵیش ده‌رچووی ماستەری کیمیای زانكۆی ڕازیی كرماشانه.