تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ئاگادار كراوه‌ته‌وه دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی گوندی “دیوه‌زناو”ی سه‌ولاوا سه‌ربه پارێزگای كوردستان، به ناوه‌كانی مێعراج مورته‌زایی و هیوا عه‌زیزپوور به تۆمه‌تی “هاوكاری كردن له گه‌ڵ پژاک” لە دادگای شۆڕشی مه‌ریوانه‌وه دادگایی کراون و مێعراج مورتەزایی یه‌ك ساڵ و هیوا عەزیزپوور بە پێنج مانگ به‌ندكرانیان به سه‌ردا سه‌پاوە.
ڕۆژی ڕابردوو ئه‌م حوكمه به شێوه‌ی یاسایی به‌م دوو هاووڵاتییه ڕاگه‌یه‌نرا.
مێعراج مورته‌زایی و هیوا عه‌زیزپوور، له ڕۆژانی ٧ی گه‌لاوێژ(٢٨ی جولای) و ١٩ی خه‌رماناندا (٩ی سێپته‌مبه‌ر)، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر ودوای دوو مانگ لێپرسینه‌وه له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریواندا به دانانی بارمته ئازاد كران.