محه‌ممه‌د مورادی، به‌ندكراوی سیاسی به تۆمه‌تی “به‌غی” له ڕێگای ئه‌ندامبوون له حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له لایه‌ن لقی یه‌كه‌می دادگای شۆڕشیی ئیسلامی مه‌هاباده‌وه سزای ٤٠ ساڵ به‌ندكران و دوورخستنه‌وه بۆ زیندانی ناوه‌ندی ورمێی به‌سه‌ردا سه‌پا.
یه‌كێك له نزیكه‌كانی ئه‌م به‌ند كراوه سیاسییه دوای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی وت: محه‌ممه‌د مورادی ئه‌مڕۆ بانگهێشتی ئیجرای ئه‌حكامی زیندانی نه‌غه‌ده كراوه‌و به فه‌رمی حوكمی ٤٠ساڵ زیندان و دوورخستنه‌وه‌ی بۆ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ پێی ڕاگه‌یه‌نراوه. دوایین دانیشتنی دادگای ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه له مانگی گوڵاندا (مه‌ی)، له لقی یه‌كی دادگای شۆڕشی مه‌هاباد به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ر جه‌واد غوڵامی به‌ڕێوه‌چووبوو.
یەکەم دانیشتنی دادگای ئەم به‌ندكراوه سیاسییه لە مانگی خەرمانانی ١٣٩٨ (ئاگوستی ٢٠١٩)، بە بێ ئامادەبوونی پارێزەر لە لقی یەکی دادگای شۆڕشی مهاباد بەڕێوەچووبوو.
محه‌ممه‌د مورادی خه‌ڵكی گوندی «قه‌برحوسێن»ی پیرانشاره، له ڕێكه‌وتی ٢ی گوڵانی ١٣٩٧ (٢٢ی ئاوریلی ٢٠١٨)، پاش ئەوەی بنەماڵەکەی هەماهەنگی پێشوەخت لەگەڵ ناوەندە ئەمنییەکان بۆ گەڕانەوەی بۆ ناوخۆی ئێران کردبوو، لە دەروازەی سنووریی “کێلێ”ی سەردەشت دەستبەسەر کرابوو و برابوو دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ورمێ
ناو براو بۆ ماوەی ٤٥ ڕۆژ لەو دەستبەسەرگەیەدا لێکۆڵینەوەی لەگەڵ ئەنجامدرابوو و بەمەبەستی وەرگرتنی وتەی زۆرەملی بۆ دانپێدانان بە “ئەندامبوون لەناو حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و و گەڕانەوە بۆ ئەنجامدانی چالاکی چەکداری” خرابووە ژێر ئەشکەنجەی قورسەوە.
ئەو هاوڵاتییە کوردە لە دادگاکەدا هەموو ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردبووە وا خرابووە پاڵی و بەڕاشکاوی بە دادوەری وتبوو کە ئەو دانپێدانانەی بە زۆرەملی لێوەرگیراوە و ناچار كراوه دانپێدانانه‌كه‌ی به بێ ئه‌وه‌ی بیخوێنێته‌وه واژۆی بكات. ناوبراو له ساڵی ١٣٩٧دا (٢٠١٨)، چه‌ندین جار له دادگای پیرانشاره‌وه داوای گۆڕینی بڕیاری دەستبەسەربوونی كاتیی پێشكەش كردبوو، به‌ڵام لقی دووی كه‌یفه‌ری ئه‌م دادگایه داخوازییه‌كه‌ی ڕه‌د كردبووه‌وه.
به وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه، دادوەر جەواد غوڵامی دوو جار لە بەندیخانەی نەغەدە چاوی بە محەمەد مورادی کەوتووە و پێی راگەیاندووە بە مەرجێک لەو دۆخە رزگاری دەبێت کە “دژ بە حیزبە کوردستانییەکان هاوکاری سپای پاسداران بکات و دان بەو تۆمەتانەدا بنێت کە ناوەندە ئەمنی و سەربازییەکان پێیان هەڵبەستووە”. بەڵام ئەو ئامادە نەبووە هاوکاریان بکات و هەربۆیەش تا ئێستا چارەنووسی روون نەبۆتەوە
محەممەد مواردی، تەمەن ٣٥ ساڵە، ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە و باوکی دوو منداڵیشە. ناوبراو هەروەها برای دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “سادق مورادی” و “عەبدولرەحمان مورادی“یە. هەر دوو براکەی لە مانگی رەزبەری ئەمساڵدا/ ٢٠١٩.٠٩ بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران و پاشانيش ئەشکەنجەدانیان، لە ناوچەی سنووری “کۆتران”ی قەندیل کوژران..