بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ٢٣ی جۆزەردان دوای ئەوەی چالاکوانی ئەدەبیی کورد ئانیسا جەعفەری مێهر بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە ئاکامی دادگا سەردانی دادسەرای گشتی و شۆڕشی شاری شابادی پارێزگای کرماشانی کردووە، بە شێوەی زارەکی پێی ڕاگەیەنراوە کە لە تۆمەتی «بانگەشەی دژی حکوومەت» لەگەڵ داریووش مورادی بێ تاوان ناسران.
کۆبوونەوەی دادگای ئەم دوو چالاکوانە ئەدەبییە پێشتر لە ڕێکەوتی ٣٠ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ بە سەرۆکایەتیی دادوەر «مەلایەری» بەڕێوە چووبوو و تۆمەتی بانگەشەی دژی حکوومەتیان پێ ڕاگەیەنرابوو. ئەمە لە حاڵێکدا بوو کە پێشتر تۆمەتی «چالاکیی دژی ئاسایشی نەتەوەیی» لە ڕێگەی هاوکاریکردنەوە لەگەڵ حیزبە ئۆپۆزیسیۆنە کوردەکانیان ڕووبەڕوو کرابوویەوە.
موسته‌فا ئه‌حمه‌دیان، پارێزه‌ری ئانیسا جه‌عفه‌ری میهر و داریووش مورادی، دوای بەڕێوەچوونی دادگاکە لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستاندا وتبووی: «كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ لە لقی داواکاریی گشتی و شۆرشی ئیسلامیی شاباد به‌ڕێوه چوو و به شێوه‌ی جیاجیا لێپرسینه‌وه‌له‌ناوبراوان کرا، به‌سه‌رنجدان به دوایین به‌رگرییه‌كان كه له‌سه‌ر تۆمه‌تی بانگه‌شه‌ی دژی حكوومه‌ت بوو،ئه‌توانین هیوادار بین كه تۆمه‌ته‌كه‌ی تریان، واته‌ئه‌ندامبوون له‌گرووپه‌دژبه‌ره‌كانی حكوومه‌تدا، لەسەر لابچێت».
ئانیسا جه‌عفه‌ری مێهر ڕۆژێک پێش چوونە دادگا له‌ئێكاونتی تایبەتی خۆیدا له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام نووسیبووی: «له‌حاڵێكدا وه‌كوو دوایین به‌رگریكردن له‌خۆم ئه‌ڕۆمه بەردەم دادگای شاباد كه سەرەڕای سێ جار هەڵکوتانە سەر‌ماڵمان به بیانووی هێنانی به‌سته‌ی پۆستی و ده‌ستبه‌سه‌ركردنم، تاكوو ئێستا هیچ به‌ڵگه و دیكۆمێنتێك له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه خراونه‌ته پاڵم، وه‌كوو ئه‌ندامبوون له حیزبه كوردییه‌كاندا و چالاکیی دژی ئاسایسی نه‌ته‌وه‌یی، بەردەست نەکەوتووە و دادوه‌ری دادگای شابادیش مۆڵەتی بینین و خوێندنەوەی دۆسیەکەی بە پارێزه‌ره‌كه‌م نه‌داوه. مافی دانانی پارێزه‌ر و مافی به‌رده‌ستبوونی دۆسیه‌كه‌م له سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانی هه‌ر كه‌سێكه كه زۆر به‌ئاسانی پێشێل دەکرێت. به‌رگریكرن له خۆمان له ئاوه‌ها سیستەمێكدا كه مافه سه‌ره‌تاییه‌كان له‌به‌ر چاو ناگیرێ، به‌ته‌واوی بێواتایە و تەنیا پرۆسه‌یەکی ئیدارییە بۆ جێبەجێکردنی حوكمێک كه له‌پێشترەوە دیاری كراوه».
ئانیسا جەعفەری‌مێهر، دەرچووی ماستەری لقی زمان‌ناسی و ئەندامی دەستەی نووسەرانی وەرزنامەی ئەدەبی و هونەریی «ژێ»یە کە له‌گه‌ڵ داریووش مورادی، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ماڵپه‌ڕی كولتووری، ئه‌ده‌بیی هه‌ساره له ڕێكه‌وتی ٣ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ڕابردوودا لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کران و له‌ڕێكه‌وتی ١٩ی سه‌رماوه‌زدا به دانانی بارمته‌ی ٣٥٠ میلیۆنی و ١٧ی سه‌رماوه‌ز به‌دانانی كه‌فاله‌ت له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كرماشان ئازاد كران.
داریووش مورادی و ئانیسا جەعفەری‌مێهر لە سەرماوەزی ساڵی ١٣٩٨ و لە کاتی دەستبەسەرکردنی لانیکەم ٧ چالاکی فەرهەنگیی شاباد و کرماشانیشدا دەستبەسەر کرابوون. ئەگەرچی خانمی جەعفەری‌میهر دوای چەند کاتژمێر لێپرسینەوە بە دانانی کەفالەت ئازاد کرابوو، بەڵام داریووش مورادی و چالاکە فەرهەنگییە دەستبەسەرکراوەکانی‌تر بۆ ماوەی حەفتەیەک لە دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سپای کرماشان‌دا مابوونەوە.