به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌وتۆته ده‌ست تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ئیبراهیم شووریانی ناسراو به شۆڕش، چالاكی بواری ڕاگه‌یاندن و به‌رپرسی كاناڵی ” پرسەوسەرخۆشیەکانی بانە”، له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای شۆڕشی بانه‌وه به تۆمه‌تی بانگه‌شه‌ی دژی حكوومه‌ت له ڕێگای بڵاو كردنه‌وه‌ی وێنه و بابه‌ت له ئینته‌رنێت، سزای حه‌وت مانگ زیندانی به سه‌ردا سه‌پا.
ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٥ی ڕەزبەر، ئەم حوكمەی پێ ڕاگەیەنرا كە دادگاكەی لە ڕێكەوتی ٢٠ی ڕەزبەردا و بەبێ ئامادەبوونی خۆی بەڕێوە چووبوو.
ئیبراهیم شووریانی چالاكی بواری ڕاگه‌یاندن و به‌ڕپرسی كاناڵی ” پرسەوسەرخۆشیەکانی بانە” له ڕێكه‌وتی ١٩ی سه‌رماوه‌زی ١٣٩٩دا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له شاری بانه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه كرا. ناوبراو دوای ٧٢ ڕۆژ لێپرسینه‌وه به دانانی بارمته‌ی ٢٠٠ میلیۆن تمه‌نی به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا.