به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، مێهدی سانێع‌فرشی، چالاكوانێکی مه‌ده‌نیی خه‌ڵكی ته‌بریز كه له كۆتاییه‌كانی مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵدا و دوای گەڕانەوە لە تورکیاوە بۆ ئێران لە لایەن هێزه ئه‌منییەکانەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به تۆمه‌تی «ئه‌ندام بوون له یه‌كێك له گروپه دژبه‌ره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران» و «بانگه‌شه‌ی دژی حكومه‌ت» به گشتی حوكمی پێنج ساڵ زیندانی به سه‌ردا سه‌پاوه.
ئه‌م چالاكوانه مه‌ده‌نییه له ڕێكه‌وتی ٣٠ی ڕه‌زبه‌ردا له لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی ئیسلامی ورمێ دادگایی کرا و دوێنێ ئه‌م حوكمه به پارێزه‌ره‌كه‌ی ڕاگه‌یەندراوه.
ئه‌م هاووڵاتییه توركه دوای دوو ساڵ ژیان له توركیا له كۆتاییه‌كانی مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ و لە كاتی گه‌ڕانه‌وه‌دا بۆ ئێران به مه‌به‌ستی دیداری بنه‌ماڵه‌كه‌ی، به ده‌ستی هێزه ئه‌منییەکانی ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. ناوبراو له ٢٢ی خه‌رماناندا دوای ٢٦ ڕۆژ لێپرسینه‌وه له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ، گواسترایه‌وه بۆ به‌ندی گشتیی زیندانی ورمێ.