تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ئاگادار كراوه‌ته‌وه، ڕۆژی ٢٠ی ڕه‌شه‌ممه (١٠ی مارس)، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی گوندیی سلێنی سه‌وڵاوا به ناوی ئه‌كه‌ره‌م ئه‌دوایی دوای دوو مانگ ده‌ستبه‌سه‌ركران به دانانی بارمته له زیندانی مه‌ریوان ئازاد كراوه.
ناوبراو ڕۆژی ٥ی ڕه‌شه‌مه (٢٣ی فێبریه)، هاوكات له گه‌ڵ شه‌پۆلی به‌ربڵاوی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتیان و چالاكانی كورد له گوندی سلێن له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌رو گوێزرایه‌وه بۆ ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوان. ئه‌م هاووڵاتییه له ڕۆژانی ڕابردوودا دوای كۆتاییهاتنی لێپرسینه‌وه‌كان ڕه‌وانه‌ی زیندانی مه‌ریوان كرابوو.
هه‌روه‌ها هاوكات هاووڵاتییه‌كی تری خه‌ڵكی سلێن به ناوی عه‌بدولره‌حمان عه‌بدی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له شاری تاران ده‌ستبه‌سه‌رو ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كرابوو.
ڕۆژی ٢٣ی به‌فرانبار(١٢ی ژانویه)، هاوكات له گه‌ڵ شه‌پۆلی نوێی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییان و چالاكانی كورددا تاكوو ئێستا ٦ هاووڵاتیی خه‌ڵكی سلێن به ناوه‌كانی ئه‌كره‌م ئه‌دوایی، سیامه‌ك ئه‌دوایی، فه‌ردین ئه‌دوایی و بێهزاد ئه‌دوایی و عه‌بدولڕه‌حمان عه‌بدی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.