کامێران ئارشیڤ - KHRN

ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکردن و ئەشکەنجەدانی ژمارەیەک لە بەشداربوانی ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ئیسماعیل کەریمی

ڕۆژی چوارشەممە ٣ی گەلاوێژ (٢٤ی جولای) بە دەیان هێزی ئەمنی پەلاماری ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنیی خەڵکی شارەکانی کامێران، جوانڕۆ، پاوە، ڕوانسەر، سەلاسی باوەجانی و دێولانیان دا کە لە  ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ئیسماعیل کەریمی، چالاکی ژینگەپارێزی گیانبەختکردووی خەڵکی کامێران، دەگەڕانەوە و لانیکەم پێنج لەو چالاکانەیان دەستبەسەر کرد. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی گەلاوێژ (٢٤ی جولای) ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ئیسماعیل کەریمی، چالاکی...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی لانیکەم شەش چالاکی مەدەنی دوای ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ئیسماعیل کەریمی

دوابەدوای بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی چالاکی ژینگەپارێزی گیانبەختکردوو ئیسماعیل کەریمی لە گوندی نەجەفئاوای کامێراندا، هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران ژمارەیەک لە بەشداربوانی ئەم ڕێوڕەسمەیان دەستبەسەر کرد و ڕەوانەی شوێنێکی نادیاریان کردن. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی گەلاوێژ (٢٤ی جولای) لانیکەم شەش چالاکی مەدەنیی خەڵکی شارەکانی کامێران و پاوە بە ناوەکانی فەریدە وەیسی، حەمید سەبزە، ئامانج قوربانی، فەرزین موەفەقی، ئەمیر...

زیاتر
ته‌مموز 24, 2024

چالاکی ژینگەپارێز ئیسماعیل کەریمی گیانی لە دەست دا

ئیسماعیل کەریمی، چالاکی ژینگەپارێز و فەرمانبەری ئیدارەی کانزا سروشتییەکانی کامێران کە ڕۆژی دووشەممە ١ی گەلاوێژ (٢٢ی جولای) لە کاتی کۆنترۆڵکردنی ئاگری دارستانەکانی «کانیشە»ی ئەم شارەدا تووشی سووتان بووبوو، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە گیانی بەخت کرد. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم چالاکە ژینگەپارێزە کە ڕۆژی دووشەممە لە شوێنی ئاگرکەوتنەکەوە بە هەلیکۆپتەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی کەوسەری سنە کرابوو، ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی گەلاوێژ (٢٤ی جولای)...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی کاتیی هاووڵاتیی کورد فەیزوڵڵا شادی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کامێران

فەیزوڵڵا شادی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کامێران، ڕۆژی ٢٤ی پووشپەڕ (١٤ی جولای) لە شوێنی کارەکەیدا لەم شارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای ٢٤ کاتژمێر ئازاد کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی پووشپەڕ (١٤ی جولای) هەڵیانکوتاوەتە سەر دووکانەکەی فەیزوڵڵا شادی لە شەقامێکی کامێراندا و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردووە و دووکانەکەیشیان داخستووە. ئەگەرچی ئەم هاووڵاتییە ڕۆژێک...

زیاتر

نادیاربوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی کورد لە کامێران

لەسەر چارەنووسی ڕامین گورگانی، هاووڵاتیی خەڵکی کامێران کە ٨ ڕۆژ لەمەوپێش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کراوە، هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی ١٥ی ڕەشەمە (٥ی مارس) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری کامێران دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. ڕامین گورگانی لە ڕۆژانی ڕابردوو و لە پێوەندییەکی کورتی تەلەفۆنیدا ڕایگەیاندووە کە لە...

زیاتر

چوار هاووڵاتی و چالاکی کورد هێشتا لە دەستبەسەرگەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و دەزگای ئیتلاعاتی سوپای سنە دەستبەسەرن

چوار هاووڵاتی و چالاکوانی کورد بە ناوەکانی عەبدوڵڵا ڕەهنەوەرد، حسەین ساعیدمووچشی، حامید ئەمینی و ڕەشاد پەرویزی کە لە کۆتاییەکانی مانگی ڕێبەندانی ئەمساڵدا (ناوەڕاستی فێبرییەی ٢٠٢٤) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی مەریوان، مووچش و کامێران دەستبەسەر کرابوون، هێشتا هەر لە دەستبەسەرگەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی سنەدا دەستبەسەرن. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، عەبدوڵڵا ڕەهنەوەرد، هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان، ڕۆژی...

زیاتر

ڕەشاد پەرویزی، ئەندامی ئەنجومەنی نۆژین، لە کامێران دەستبەسەر کرا

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٢٨ی ڕێبەندان (١٧ی فێبرییە) ڕەشاد پەرویزی، ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی – کۆمەڵایەتیی نۆژین، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کامێران دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. تا ئێستا لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەر ئەم چالاکە مەدەنییە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.

زیاتر

دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کامێران

ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی ڕێبەندان (١٢ی فێبرییە) یاسر حسەینی، هاووڵاتیی خەڵکی کامێران، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی ڕێبەندان (١٢ی فێبرییە) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کارەکەی یاسر حسەینی لە شاری کامێراندا و لەوپەڕی توندوتیژیدا و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردووە. تا ئێستا لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی...

زیاتر
كانونی دووه‌م 30, 2024

تۆپبارانکردنی کوێستانی شاهۆ لە لایەن سوپای پاسدارانەوە

سوپای پاسداران بۆ دووەم ڕۆژ درێژەی بە تۆپبارانکردنی کوێستانی شاهۆ لە نزیک گوندەکانی «تەنگیوەر» و «پاڵنگان»ی شاری کامێرانی پارێزگای کوردستان داوە و ئەمەیش بووەتە هۆی شێواندنی بەشێکی گەورە لە ژینگەی ئەم ناوچە کوێستانییە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٩ی ڕێبەندان (٢٩ی ژانڤییە) هێزەکانی سوپای پاسداران لە دەوروبەری گوندەکانی «تەنگیوەر» و «پاڵنگان»ی کامێران لە داوێنی کوێستانی شاهۆ جێگیر کران و...

زیاتر