کوشتنی سیستماتیکی کۆڵبەران ئارشیڤ - KHRN

ته‌مموز 16, 2024

هێزەکانی سوپای پاسداران لە سەردەشت دەسڕێژیان لە کۆڵبەران کرد: کوژراوێک و دوو بریندار

بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ١٤٠٣ (١٦ی جولایی ٢٠٢٤) دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوێستانی «قەندیل»ی سەردەشت کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران و لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا کۆڵبەری لاو کیان زەینی گیانی لە دەست دا و دوو برای کۆڵبەریش بە ناوەکانی پەیمان قادری و کەیوان قادری بریندار بوون. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، هێزەکانی سوپای پاسداران لە بنکەی سەربازیی «کۆترلە»ی...

زیاتر
ته‌مموز 8, 2024

کوژرانی کۆڵبەری لاو ئەیوب محەممەدی و برینداربوونی شەش کۆڵبەری دیکە بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە نەوسوود

لە ئەنجامی دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکاندا لە دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود، ئەیوب محەممەدی، کۆڵبەری لاوی خەڵکی جوانڕۆ، گیانی لە دەست دا و ٦ کۆڵبەری دیکەیش بریندار بوون. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، بەرەبەیانی ڕۆژی ١٨ی پووشپەڕ (٨ی جولای) لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی کرماشان دەستەیەک کۆڵبەر لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و لە...

زیاتر
حوزه‌یران 21, 2024

کوژرانی کۆڵبەری لاو ئەرکان باڵواسە بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە هەورامان

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١ی پووشپەڕ (٢١ی ژوەن) کۆڵبەرێکی ٢٩ ساڵان بە ناوی ئەرکان باڵواسە لە ناوچەی سنووریی «تەتە»ی هەورامانی سەر بە سەوڵاوا کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و گیانی لە دەست دا. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١ی پووشپەڕ (٢١ی ژوەن) لە بەرزاییە سنوورییەکانی «تەتە»ی هەورامان دەستەیەک کۆڵبەر بەبێ ئەوەی هەڵگری هیچ جۆرە کاڵایەک بن، لە...

زیاتر
حوزه‌یران 5, 2024

کوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە نەوسوود

لە ئەنجامی دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەكانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی پارێزگای کرماشاندا، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی هەژیر مەحموودپوور گیانی لە دەست دا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئێوارەی سێشەممە ١٥ی جۆزەردان (٤ی مەی) هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کرد کە لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا کۆڵبەرێکی...

زیاتر
حوزه‌یران 3, 2024

کۆڵبەرێک بە هۆی ڕاوەدوونانی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێرانەوە کەوتە ناو ڕووبارێکی سەردەشت و گیانی لە دەست دا

کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی «وەڵیو»ی سەردەشت بە ناوی ڕەحیم ئیبراهیمی لە ئەنجامی ڕاوەدوونان لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانی ئێرانەوە، لە ناوچە سنوورییەکانی قەندیلی سەردەشت کەوتە ناو ڕووبارێکەوە و گیانی لە دەست دا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، دوانیوەڕۆی هەینی ١١ی جۆزەردان (٣١ی مەی) دەستەیەک کۆڵبەر لە کاتی گەڕانەوە و لە ڕێگای کۆڵبەریدا، لە ناوچەی «مێرگەژان»ی چیای قەندیل کەوتنە ناو بۆسەی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێرانەوە...

زیاتر
ئایار 28, 2024

کوژرانی کۆڵبەرێکی لاو بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە بانە

ڕۆژی سێشەممە ٨ی جۆزەردان (٢٨ی مەی) لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە و لە ئەنجامی دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێراندا، کۆڵبەرێکی ١٩ ساڵانی خەڵکی سەردەشت بە ناوی سینا ڕەسوولزادە گیانی بەخت کرد. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٨ی جۆزەردان (٢٨ی مەی) هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە...

زیاتر
ئایار 16, 2024

کوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە بانە

بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی گوڵان (١٦ی مەی) کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی سەقز بە ناوی واحید قادرپوور لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و کوژرا. لە سەرەتای گوڵانەوە (٢٠ی ئاوریل) تا ئێستا ٧ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت، بانە و سەقز بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران کوژراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی گوڵان (١٦ی مەی)...

زیاتر
ئایار 9, 2024

کوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە خاکی هەرێمی کوردستاندا

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گوڵان (٩ی ئاوریل) کۆڵبەرێک بە ناوی سالار ئەحمەدی لە ناوچەی سنووریی چیای قەندیل لە نێوان سەردەشت و هەرێمی کوردستاندا کەوتە بەر دەسڕێژی گوللەی دۆشکەی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و کوژرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گوڵان (٩ی ئاوریل) هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە دیوی هەرێمی کوردستانی چیای قەندیلدا بە دۆشکە دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە لە...

زیاتر
ئایار 6, 2024

کوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٦ گوڵان (٥ی مەی) کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە ناوی عەتا ڕوستەمپوور لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و کوژرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران کە لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا کۆڵبەرێک بە ناوی عەتا ڕوستەمپوور گیانی لە دەست...

زیاتر