کوشتنی کۆڵبەران ئارشیڤ - KHRN
کوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە نەوسوود
شەوی ڕابردوو ٥ی سەرماوەز (٢٦ی نۆڤامبەر) کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی یاوەر وەیسی لە ناوچە سنوورییەکانی شارۆچکەی نەوسوودی پارێزگای کرماشان کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و گیانی لە دەست دا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی یەکشەممە ٥ی سەرماوەز (٢٦ی نۆڤامبەر) دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی شارۆچکەی نەوسوود لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانەوە دەسڕێژیان لێ کراوە...
زیاترکوژرانی منداڵێکی کۆڵبەر بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٥ی سەرماوەز (٢٦ی نۆڤامبەر) فارووق عەلیزادە، منداڵەکۆڵبەری ١٧ ساڵانی خەڵکی شارۆچکەی ڕەبەتی شاری سەردەشت، لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان کوژراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی سەرماوەز (٢٦ی نۆڤامبەر) دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانەوە دەسڕێژیان لێ کرا کە لە...
زیاترگیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە
ئەسعەد حەسەنپوور، کۆڵبەری ٢٥ ساڵانی خەڵکی سەقز کە شەوی ڕابردوو لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان بریندار ببوو، بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی سەرماوەز (٢٢ی نۆڤامبەر)، ئەم کۆڵبەرە کە لە لای سکەوە کەوتبووە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و بریندار ببوو، بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە...
زیاترکوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە
نیوەڕۆی سێشەممە ٢ی گەڵاڕێزان (٢٤ی ئۆکتۆبەر) کۆڵبەرێک بە ناوی موحسین عەبدوڵڵاهی لە ناوچەی سنووریی «کێلە»ی شاری بانەی پارێزگای کوردستان بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان کوژراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم کۆڵبەرە ٣٥ ساڵەیە نیوەڕۆی سێشەممە لە کاتی ڕۆیشتندا بۆ کۆڵبەری لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت کەوتووەتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و دەسبەجێ گیانی لە دەست داوە. تەرمی ئەم کۆڵبەرە لە...
زیاترکوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ی گەلاوێژ (١٣ی ئاگۆست) هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و لە مەودای نزیکەوە دەسڕێژیان لە دەستەیەک لە کۆڵبەران کردووە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی ئەرسەلان ڕەسوولی پێکراوە و گیانی لە دەست داوە. تەرمی ئەم کۆڵبەرە ٢٩ ساڵەیەی خەڵکی ناوچەی «نەڵاس»ی شاری سەردەشت ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیوبیی بانە...
زیاترکوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە نەوسوود
چەند کاتژمێرێک لەمەوپێش تەرمی کۆڵبەرێکی ٣٩ ساڵان بە ناوی ئاسۆ کەریمی لە ناوچەی سنووریی «شۆشمێ»ی شاری نەوسوودی پارێزگای کرماشان دۆزرایەوە. ئەم کۆڵبەرە کە لە دەسڕێژی شەوی ڕابردووی هێزە سنوورپارێزەکاندا بۆ سەر کۆڵبەران بە سەختی بریندار ببوو، بە هۆی قورسبوونی برینەکانیەوە گیانی لە دەست داوە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی گەلاوێژ (٧ی ئاگۆست) دوای چەندین کاتژمێر گەڕانی بەربڵاوی خەڵک...
زیاتركوژرانی کۆڵبەرێکی لاو بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ی جۆزەردان (٥ی ژوەن) کۆڵبەرێکی ٢٠ ساڵان بە ناوی هۆشیار حەسەنزادە لە ناوچەی سنووریی «زەڵێ»ی شاری بانەی پارێزگای کوردستان کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و گیانی لەدەست دا. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەستەیەک لە کۆڵبەران لە ناوچەی سنووریی «زەڵێ»ی بانە کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی ٢٠ ساڵانی خەڵکی بانە بە ناوی...
زیاترکوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە سەردەشت
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی ڕابردوو ٢١ی ڕێبەندان (١٠ی فێبرییە) کۆڵبەرێک بە ناوی حسەین محەممەدی لە ناوچەی سنووریی «نۆکان»ی سەردەشت لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان کوژراوە. ئەم کۆڵبەرە ٥٠ ساڵانەیە باوکی دوو منداڵ و خەڵکی شاری ڕەبەت بوو.
زیاتربەردەوامبوونی کوشتنی کۆڵبەران لە ناوچە سنوورییەکانی بانە؛ کوژرانی کۆڵبەرێکی بریندار بە هۆی قورسبوونی برینەکانەوە
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی خەرمانان (٢٨ی ئاگۆست) کۆڵبەرێک بە ناوی ئاراز (ئاراس) محەممەدپوور دوای ٥ ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی کەوسەری سنە بە هۆی قورسبوونی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا. ئەم کۆڵبەرە ٣٢ ساڵەیە کە باوکی دوو منداڵ و خەڵکی سەردەشتە، لە ڕێکەوتی ١ی خەرماناندا (٢٣ی ئاگۆست) بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچە سنوورییەکانی شاری بانەی پارێزگای کوردستان بریندار...
زیاتر