ئاودانان ئارشیڤ - KHRN

شوبات 15, 2024

فاتمە شێخی بە تۆمەتی «سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکان» سزای ساڵێک بەندکرانی بەسەردا سەپا

فاتمە شێخی، هاووڵاتیی کوردی ٢٢ ساڵانی خەڵکی ئاودانانی ئیلام، بە تۆمەتی «سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکان» سزای ساڵێک بەندکرانی بەسەردا سەپا. دادگا ئەم سزایەی بۆ ماوەی ٢ ساڵ هەڵپەساردووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ئەم هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی ١٨ی ڕێبەندان (٧ی فێبرییە) لە لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی دووی ئاودانان بە سەرۆکایەتیی دادوەر محەممەد غوڵامی بەڕێوە چووە و ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕێبەندان...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 6, 2023

ئەحمەد عەلیزادە، مامۆستای کورد، بۆ جێبەجێکردنی سزا ڕەوانەی زیندانی ئیلام کرا

ڕۆی ڕابردوو ١٤ی گەڵاڕێزان (٥ی نۆڤامبەر) ئەحمەد عەلیزادە، مامۆستای وەرزشی دواناوەندییەکانی شاری ئاودانانی پارێزگای ئیلام و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٢٧ مانگ بەندکران ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئیلام کرا. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا و دوابەدوای پەسەندکردنی حوکمەکە، ئەم مامۆستایە لە ڕێگای بانگهێشتنامەی ئەلەکترۆنییەوە بۆ جێبەجێکردنی سزاکە بانگهێشتی بەردەم بەشی ئیجرای ئەحکامی کەیفەریی...

زیاتر
ئاب 31, 2023

بانگهێشتکردنی دووبارەی ٢٧ خۆپیشاندەری ئاودانان سەرەڕای داخستنی دۆسیەکانیان

لە سەروبەندی ساڵڕۆژی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدام ٢٧ هاووڵاتیی خۆپیشاندەری خەڵکی شاری ئاودانانی پارێزگای ئیلام کە ساڵی ڕابردوو لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم شارەدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و دوای ماوەیەک دۆسیە یاساییەکانیان بەپێی ڕاگەیاندنی «لێبوردنەکەی ڕێبەر» داخرابوو، سەرلەنوێ بانگهێشتی بەردەم لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئیلام کراون. هاوکات ئەحمەد عەلیزادە، مامۆستای ٥٠ ساڵانی خەڵکی ئەم شارەیش کە پێشتر سزای بەندکرانی بە سەردا...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی ئاودانان و مەریوان

لە جەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی وەلی موحسینی و ئالان ئەردەشیری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی ئاودانانی پارێزگای ئیلام و مەریوانی پارێزگای کوردستان دەستبەسەر کراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ١١ی گەلاوێژ (٢ی ئاگۆست) هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بە ناوی ئالان ئەردەشیری بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی لەم شارەدا دەستبەسەر کراوە و...

زیاتر
حوزه‌یران 24, 2023

دەستبەسەرکردنی وەحید چاوران، شاخەوانی خەڵکی ئاودانان لە کاتی چوونەدەرەوە لە ئێراندا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢ی پووشپەڕ (٢٣ی ژوەن) وەحید چاوران، شاخەوانی خەڵکی شاری ئاودانانی پارێزگای ئیلام، لە کاتی چوونەدەرەوە لە ئێراندا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. لە چەند مانگی ڕابردوو و لە ڕەوتی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئاوداناندا، دامودەزگا ئەمنییەکان چەندین جار بە مەبەستی دەستبەسەرکردنی وەحید چاوران چووبوونە سەر ماڵەکەیان، بەڵام لەبەر ئەوەی لە...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئاودانان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ئەهواز

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ١ی جۆزەردان (٢٢ی مەی) هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ناوچەی «سەراو باخ»ی شاری ئاودانانی پارێزگای ئیلام بە ناوی ناسر ڕەزایی، لە ترمیناڵی شاری ئەهوازی باشووری ئێراندا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. ئەم هاووڵاتییە دوای دەستبەسەرکران ڕەوانەی دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی دێلوڕانی ئیلام کراوە. ناسر ڕەزایی ڕۆژی دووشەممە و لە حاڵێکدا کە ئاسەواری ئەشکەنجە لەسەر جەستەی دیار...

زیاتر

محەممەد دانیالی، چالاکی فەرهەنگیی کورد، لە دێلوڕان دەستبەسەر کرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی گوڵان (١٤ی مەی) محەممەد دانیالی، چالاکی فەرهەنگیی کورد و ئەندامی گرووپی شاخەوانیی «بنار»ی ئاودانان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە دێلوڕان دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەمنی لە شاری ئیلام. ئەم چالاکە فەرهەنگییەی خەڵکی ئاودانان بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە مۆڵەتێکی یاسایی دەستبەسەر کراوە. لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی سەر ئەم هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک بەردەست...

زیاتر

بەردەوامبوونی مانگرتنەکەی سەجاد مورادیوەندان لە دەستبەسەرگەی کاتیی ئیلام

سەجاد مورادیوەندان، هاووڵاتیی خەڵکی ئاودانان کە نزیکەی ٢ مانگ لەمەوپێش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا، لە ڕۆژی ٢٣ی ڕەشەمەوە (١٤ی مارس) وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست مانەوە لە دۆخی دەستبەسەربووندا، بە دوورینەوەی لێوەکانی مانی لە خواردن گرتووە. دەوترێت دۆخی تەندروستیی ئەم هاووڵاتییە ناجێگیر و مایەی نیگەرانییە و تا ئێستا بەرپرسانی زیندان و دادگای ئیلام ئامادە نەبوون بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانی بکەن. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست...

زیاتر