ئیلام ئارشیڤ - Page 2 of 8 - KHRN
دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراو لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی موحسین قەیسەریدا هێشتا هەر دەستبەسەرن
ڕۆژی ٣٠ی خەرمانان (٢١ی سێپتامبەر) هاوکات لەگەڵ ساڵیادی گیانبەختکردنی موحسین قەیسەری لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە ئیلامدا، لانیکەم ٤ هاووڵاتی بە ناوەکانی محەممەدحسەین قەیسەری (برای موحسین)، عەلی شێرخانی، مەحموود سادقی و کچەکەی هودا سادقی بە پەلامار و لێدان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران. محەممەدحسەین قەیسەری و مەحموود سادقی دوای چەند کاتژمێرێک ئازاد کران، بەڵام تا ئێستا لەسەر چارەنووسی عەلی شێرخانی و...
زیاترپەسەندکردنی سزای بەندکرانی بابەک کەریمی لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە ئەیوانی ڕۆژئاوا
سزای ٩ ساڵ بەندکرانی بابەک کەریمی، لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری ئەیوانی ڕۆژئاوای پارێزگای ئیلام کە پێشتر لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی شاری ئیلامەوە دەرکرابوو، لە دادگای پیاچوونەوەدا بە گشتی گۆڕدراوە بۆ ٤ ساڵ و ٩ مانگ و ٢ ڕۆژ بەندکران. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم هاووڵاتییە کوردە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بانگهێشتی بەردەم دادسەرای گشتی و شۆڕشی...
زیاترکوژرانی عەقیدێکی سوپای پاسداران لە کاتی دەربڕینی ناڕەزایی لە بەردەم بنکەی فەرماندەیی سوپادا
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە عەقید (سەرهەنگ)ێکی سوپای پاسداران بە ناوی محەممەد مێهردادی، خەڵکی شاری مێهرانی پارێزگای ئیلام، لە ڕێکەوتی ١٤ی خەرماناندا (٥ی سێپتامبەر) دوای ئەوەی بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی چووەتە بەردەم بنکەی فەرماندەیی سوپای پاسارانی شۆڕشی ئیسلامی لە تاراندا، بە دەسڕێژی پاسەوانی یەکێک لە فەرماندە بەرزەکانی سوپا کوژراوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەیەوە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «محەممەد...
زیاترهونەرمەندی کورد وەتەن دووستی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە دێلوڕان دەستبەسەر کرا
بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی خەرمانان (٦ی سێپتامبەر) وەتەن دووستی، هونەرمەندی کوردی خەڵکی شارۆچکەی پەڵە لە ناوچەی زەڕینئاوای دێلوڕانی پارێزگای ئیلام، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. تا ئێستا لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەر ئەم هونەرمەندە کوردە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە. بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان،لە مانگی گەلاوێژدا (جولای و ئاگۆستی ٢٠٢٣) لانیکەم ٨٥ هاووڵاتی و...
زیاترسێ هاووڵاتیی کورد لە دەستبەسەرگەی ئیلامدا بە دوورینەوەی لێوەکانیان مانیان لە خواردن گرت
ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ی خەرمانان (٤ی سێپتامبر) سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی پارێزگای ئیلام بە ناوەکانی وەحید چاوەران، محەممەدحسەین حاسڵی و ناسر ڕەزایی ڕۆژێک دوای دەسپێکردنی مانگرتن لە خواردن لە دەستبەسەرگەی ناوەندیی ئیلامدا، لێوەکانیان دوورییەوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم سێ هاووڵاتییە کوردە کە لە رۆژی ڕابردوو ١٢ی خەرمانانەوە (٣ی سێپتامبر) لەگەڵ دوکتور بەختیار محەممەدزادە، هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری دەڕەشاری ئیلام، وەک...
زیاتربانگهێشتکردن و دەستبەسەرکردنی دوکتور بەختیار محەممەدزادە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلامەوە
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ڕۆژی سێشەممە ٧ی خەرمانان (٢٩ی ئاگۆست) دوکتور بەختیار محەممەدزادە، هاووڵاتیی خەڵکی شاری دەڕەشاری پارێزگای ئیلام، دوای بانگهێشتکران بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام دەستبەسەر کراوە. ئەم هاووڵاتییە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە تەلەفۆن بانگهێشت کرابوو بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام و هێزە ئەمنییەکان داوایان لێ کردبوو ڕۆژی سێشەممە ٧ی خەرمانان (٢٩ی ئاگۆست) سەردانی ئەو دەزگا ئەمنییە...
زیاتربابەک کەریمی، لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە ئەیوانی ڕۆژئاوا، بانگهێشتی بەردەم دادگا کرا
بابەک کەریمی، هاووڵاتیی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری ئەیوانی ڕۆژئاوای پارێزگای ئیلام، بە مەبەستی دادگاییکردن بە تۆمەتی «تێکدانی ئارامی و ئاسایشی گشتی» بانگهێشتی بەردەم لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ٢ی ئەم شارە کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەپێی بانگهێشتنامەکە، کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی ٥ی خەرمانان (٢٧ی ئاگۆست) بە تۆمەتی «تێکدانی ئارامی و ئاسایشی گشتی» لە...
زیاتر