تۆمەتی «موحارەبە» ئارشیڤ - KHRN

چوار هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی سنە تۆمەتی «موحارەبە»یان ڕووبەڕوو کرایەوە

چوار هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سنە بە ناوەکانی کەیوان زەندی، ئارام ئازاد، سەردار شاهمورادی و هووشەنگ چەهارگورگە کە پاییزی ساڵی ڕابردوو (٢٠٢٢) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی سنەدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون، تۆمەتی «موحارەبە»یان ڕووبەڕوو کراوەتەوە. ئەم هاووڵاتیانە کە ئێستا بە بڕیاری دەستبەسەربوونی کاتییەوە لە زیندانی ناوەندیی سنەدان، مەترسیی دەرکردنی سزای «لەسێدارەدان»یان لەسەرە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەم چوار هاووڵاتییە ساڵی...

زیاتر

پەرهام پەروەری، وەرزشکاری تۆمەتبار بە «موحارەبە»، گوازرایەوە بۆ زیندانی ئێڤینی تاران

پەرهام پەروەری، وەرزشکاری خەڵکی سەقز کە ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو (ئۆکتۆبری ٢٠٢٢) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و تۆمەتی «موحارەبە»ی ڕووبەڕوو کراوەتەوە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی خاکەلێوە (٩ی ئاوریل) لە زیندانی تارانی گەورەوە (فەشافوویە) گوازراوەتەوە بۆ زیندانی ئێڤین. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی خاکەلێوە (٩ی ئاوریل) ئەم وەرزشکارە دەستبەسەرکراوە لەگەڵ چەندین زیندانیی سیاسیی دیکەدا لە بەندی زیندانییانی سیاسیی زیندانی...

زیاتر
كانونی دووه‌م 11, 2023

دەرکردنی سزای ١٠ ساڵ بەندکران لە مەنفادا و ٥ میلیارد تمەن غەرامە لە بەرژەوەندیی بانکدا بۆ زیندانییەکی سیاسیی کورد لە تەورێز

لە ڕۆژانی ڕابردوودا تەوحید (لوقمان) دەروێش، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی خۆی و لە دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تەورێز، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تەورێزەوە بە تۆمەتی «موحارەبە» سزای ١٠ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە بۆ زیندانی ئەهواز و هەروەها ٥ میلیارد تمەن غەرامە لە بەرژەوەندیی بانکدای بەسەردا سەپاوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی بەفرانبار (٨ی ژانڤییە)...

زیاتر
كانونی دووه‌م 6, 2023

پەرهام پەروەری، زیندانیی سیاسیی تۆمەتبار بە «موحارەبە»، لە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤینەوە ڕەوانەی زیندانی تارانی گەورە کرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی چوارشەممە ١٤ی بەفرانبار (٤ی ژانڤییە) پەرهام پەروەری، وەرزشکاری دەستبەسەرکراو لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا، دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان لە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤینەوە ڕەوانەی زیندانی تارانی گەورە کراوە. ئەم لاوە ٢٥ ساڵەیەی خەڵکی سەقز و دانیشتووی تاران، لە ڕێکەوتی ١١ی ڕەزبەردا (٣ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٢) لە تاران دەستبەسەر کرا و ڕەوانەی بەندی ٢٠٩ی وەزارەتی ئیتلاعات لە زیندانی ئێڤین کرا. ناوبراو...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 22, 2022

ڕاپۆرتێک لەسەر بارودۆخی تەوحید دەروێش، هاووڵاتیی کوردی تۆمەتبار بە «موحارەبە» لە زیندانی تەورێزدا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، تەوحید (لوقمان) دەروێش، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «گرناویک»ی شاری خۆی، لە ڕێکەوتی ٧ی ڕەزبەردا (٢٩ی سێپتامبر) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە تەورێز دەستبەسەر کراوە و دادسەرای گشتی و شۆڕشی ئەم شارە تۆمەتی «موحارەبە»ی ڕووبەڕوو کردووەتەوە. ناوبراو لە کاتی دەستبەسەربوونەوە تا ئێستا مافی دیاریکردنی پارێزەر و دیداری بنەماڵەی لێ زەوت کراوە و لە دوایین پێوەندیی کورتی...

زیاتر