دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ئارشیڤ - KHRN

موستەفا حەمدی، چالاکی بواری ڕاگەیاندن و بەرپرسی گرووپی تێلێگرامیی «پۆرسمان»، هێشتا هەر دەستبەسەرە

سەرەڕای تێپەڕینی سێ حەفتە لە دەستبەسەرکردنی موستەفا حەمدی، چالاکی بواری ڕاگەیاندن و بەرپرسی گرووپی تێلێگرامیی «پۆرسمان»ی شاری سەقز، ئەم چالاکە کوردە تا ئێستایش لە مافی بەهرەمەندبوون لە پارێزەر و دیداری بنەماڵە بێبەش کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، موستەفا حەمدی دوای ئەوەی لە سەقز دەستبەسەر کراوە گوازراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە و تا ئێستا تەنها دوو جار بە کورتی و...

زیاتر

چوار هاووڵاتی و چالاکی کورد هێشتا لە دەستبەسەرگەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و دەزگای ئیتلاعاتی سوپای سنە دەستبەسەرن

چوار هاووڵاتی و چالاکوانی کورد بە ناوەکانی عەبدوڵڵا ڕەهنەوەرد، حسەین ساعیدمووچشی، حامید ئەمینی و ڕەشاد پەرویزی کە لە کۆتاییەکانی مانگی ڕێبەندانی ئەمساڵدا (ناوەڕاستی فێبرییەی ٢٠٢٤) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی مەریوان، مووچش و کامێران دەستبەسەر کرابوون، هێشتا هەر لە دەستبەسەرگەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی سنەدا دەستبەسەرن. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، عەبدوڵڵا ڕەهنەوەرد، هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان، ڕۆژی...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 17, 2023

دەستبەسەرکردنی ناسر سەرگەڕان، پارێزەری یاسایی و وانەبێژی زانکۆ لە سەقز

ناسر سەرگەڕان، پارێزەر، وانەبێژی زانکۆ و چالاکی بواری کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی ڕەزبەر (١١ی ئۆکتۆبەر) لە ماڵەکەی خۆی لە شاری سەقز لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی ڕەزبەر (١١ی ئۆکتۆبەر) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات چوونەتە سەر ماڵی ئەم پارێزەرە یاساییە و بەبێ مۆڵەتی...

زیاتر

سەدان چالاکی مەدەنی و سیاسیی کورد داوای ئازادکردنی سامان پاشاییان کرد

زیاتر لە ٣٠٠ هاووڵاتی، ئەکادیمیسیەن، چالاکی مەدەنی و سیاسی لە نامەیەکی سەرئاوەڵادا بۆ دادواکاری گشتیی دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران، داوای ئازادکردنی سامان پاشاییان کردووە. لەم نامەیەدا کە نوسخەیەکی بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان نێردراوە، وتراوە کە «دوکتور سامان پاشایی، ئەندامی لیژنەی زانستیی زانکۆ و پاڵەوانی وەرزشی» لە نزیکەوە دەناسن و لەسەر ئەم بنەمایە شایەتی دەدەن کە ئەم وەرزشکارە «کەسایەتییەکی زانستی، کۆمەڵایەتی، پڕکەڵکەڵە و دڵسۆز...

زیاتر

بەردەوامبوونی دەستبەسەریی سامان پاشایی لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەدا / گوشاری لێپرسەوە ئەمنییەکان بۆ وەرگرتنی دانپیانانی زۆرەملێ

سامان پاشایی پاڵەوانی پێشووی زۆرانی تازەلاوانی جیهان، مامۆستای زانکۆ و ڕاهێنەری وەرزشی خەڵکی سەقز کە ڕۆژی یەکشەممە ١١ی پووشپەڕ (٢ی جولای) لە دەروازەی ئەم شارەدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەدا و بە مەبەستی وەرگرتنی دانپیانانی زۆرەملێ، کەوتووەتە ژێر گوشاری قورسی لێپرسەوە ئەمنییەکانەوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت کە سامان پاشایی سەرئەنجام دوای ٤٥ ڕۆژ توانیویەتی چاوی...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی بەهار ئەحمەدی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە / نادیاربوونی چارەنووسی ئەسعەد ڕەحیمیی هاوسەری ئەم هاووڵاتییە کوردە

لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەهار ئەحمەدی، هاووڵاتیی کورد، بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری سنە دەستبەسەر کراوە. ئەم هاووڵاتییە لە حاڵێکدا دەستبەسەر کراوە کە ٣ حەفتە لەمەوپێش هاوسەرەکەیشی، ئەسعەد ڕەحیمی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەردەست نەکەوتووە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ڕۆژی شەممە ٢١ی گەلاوێژ (١٢ی ئاگۆست) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی...

زیاتر
شوبات 28, 2023

چالاکی کرێکاری عوسمان ئیسماعیلی هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەدا دەستبەسەرە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاریی کورد، کە لە ڕێکەوتی ١٩ی ڕێبەنداندا (٨ی فێبرییە) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سەقز دەستبەسەر کرا، تا ئێستایش لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتدا دەستبەسەرە، ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە مافی دیاریکردنی پارێزەر و دیداری بنەماڵە بێبەش کراوە. ئەم چالاکە کرێکارییە دوای حەفتەیەک لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقزەوە ڕەوانەی دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کراوە...

زیاتر

شادی دەرگاهی و ئیرەج ڕەحیمزادە هێشتا هەر لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەرن

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شادی دەرگاهی و ئیرەج ڕەحیمزادە، چالاکانی مەدەنیی خەڵکی مەریوان، بەبێ ئەوەی مافی دیاریکردنی پارێزەر و دیداری بنەماڵەیان بۆ دابین بکرێت، لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەدان. ئیرەج ڕەحیمزادە لە ڕێکەوتی ٧ی جۆزەرداندا (٢٨ی مەی) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە. ناوبراو لەم ماوەیەدا جارێک بۆ ماوەی حەفتەیەک لەو دەستبەسەرگەیەوە گوازرابوویەوە...

زیاتر