سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی ئارشیڤ - Page 5 of 16 - KHRN

تشرینی دووه‌م 15, 2023

ئەسرین محەممەدی، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان دەستبەسەر کرا

ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی گەڵاڕێزان (١٥ی نۆڤامبەر) ئەسرین محەممەدی، خوشکی شەهریار محەممەدی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە بۆکان، لە سەروبەندی ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی براکەیدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی گەڵاڕێزان (١٥ی نۆڤامبەر) ئەسرین محەممەدی لە دووکانێکی چاپکردنی بانەر لە شەقامێکی بۆکاندا بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزە...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 6, 2023

ئەحمەد عەلیزادە، مامۆستای کورد، بۆ جێبەجێکردنی سزا ڕەوانەی زیندانی ئیلام کرا

ڕۆی ڕابردوو ١٤ی گەڵاڕێزان (٥ی نۆڤامبەر) ئەحمەد عەلیزادە، مامۆستای وەرزشی دواناوەندییەکانی شاری ئاودانانی پارێزگای ئیلام و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٢٧ مانگ بەندکران ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئیلام کرا. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا و دوابەدوای پەسەندکردنی حوکمەکە، ئەم مامۆستایە لە ڕێگای بانگهێشتنامەی ئەلەکترۆنییەوە بۆ جێبەجێکردنی سزاکە بانگهێشتی بەردەم بەشی ئیجرای ئەحکامی کەیفەریی...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 29, 2023

هاووڵاتیی کورد بەهمەن نادری لە کرماشان دادگایی کرا

ڕۆژی ڕابردوو ٦ی گەڵاڕێزان (٢٨ی ئۆکتۆبەر) کۆبوونەوەی دادگاییکردنی بەهمەن نادری، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کرماشان، بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» لە لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی کرماشاندا بەڕێوە چووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، یەکەم کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ئەم هاووڵاتییە کوردە بەبێ ئامادەبوونی پارێزەر لە لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی کرماشاندا بەڕێوە چووە. بەپێی ڕاگەیاندنی دادگا، دووهەم کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 17, 2023

ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی، سزای ساڵێک بەندکران و سزای تەواوکەری بە سەردا سەپا

ساڵح نیکبەخت، یاساناس و پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی، بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکوومەت» لە لایەن لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تارانەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر عەمووزاد، سزای ساڵێک بەندکران و دوو ساڵ قەدەغەبوونی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەک سزای تەواوکەر بە سەردا سەپا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی ڕەزبەر (١٧ی ئۆکتۆبەر) عەلی ڕەزایی، پارێزەری ساڵح نیکبەخت، سەردانی لقی...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 7, 2023

نادیاربوونی چارەنووسی سەفا عائیلیی خاڵۆی ژینا ئەمینی دوای مانگێک دەستبەسەربوون

سەرەڕای تێپەڕینی مانگێک بەسەر دەستبەسەرکردنی سەفا عائیلیی خاڵۆی ژینا ئەمینیدا، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر دۆخی ئەم هاووڵاتییە بەردەست نەکەوتووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بنەماڵەی سەفا عائیلی لەم یەک مانگەی ڕابردوودا چەندەها جار سەردانی دادگا و دامودەزگا ئەمنییەکانی سەقز و سنەیان کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێکی ڕوون سەبارەت بە بارودۆخ و تۆمەتەکانی سەر ئەم هاووڵاتییە کوردە بە بنەماڵەکەی ڕانەگەیەنراوە. سەفا...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 2, 2023

خەسرەو فەتحی، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازانی دیواندەرە، بە بارمتە ئازاد کرا

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ١٠ی ڕەزبەر (٢ی ئۆکتۆبەر) خەسرەو فەتحی، کوڕی حەیبەڵڵا فەتحی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە دیواندەرە، دوای ١٨ ڕۆژ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کراوە. ئەم هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی ٢٤ی خەرمانان (١٥ی سێپتامبەر) لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا و...

زیاتر