سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی ئارشیڤ - Page 2 of 16 - KHRN

نیسان 15, 2024

لە کرماشان بەهمەن نادری سزای شەش مانگ بەندکران و سزای پارەی بەسەردا سەپا

بەهمەن نادری، هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان کە لە سەروبەندی ساڵیادی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لەم شارەدا دەستبەسەر و دوای حەفتەیەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی کرماشانەوە بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» سزای ٦ مانگ بەندکران و ٨ میلیۆن تمەن سزای پارەی بەسەردا سەپاوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ئەم هاووڵاتییە کوردە لە...

زیاتر

کەمال لوتفی، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان، دوای بانگهێشتکران بۆ دادگای قوروە دەستبەسەر کرا

کەمال لوتفی، باوکی ڕەزا لوتفی لە گیانبەختکردووانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە دێولان، ڕۆژی ڕابردوو دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. ئەم هاووڵاتییە دادخوازە پێشتریش لە خاکەلێوەی ١٤٠٢دا (ئاوریلی ٢٠٢٣) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و دوای چەند مانگ بە دانانی بارمتە ئازاد کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کەمال لوتفی ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خاکەلێوە (٩ی ئاوریل) دوای بانگهێشتکران بۆ...

زیاتر
نیسان 8, 2024

نادیاربوونی چارەنووسی ژاکان باران، چالاکی کورد و پەناخوازی سیاسی

ژاکان باران (حسەین باقری) چالاکی کوردی خەڵکی ئیلام و زیندانیی سیاسیی پێشوو کە لە ساڵی ١٣٩٨ـەوە (٢٠١٩) وەک پەناخوازی سیاسی لە هەرێمی کوردستان بووە، لە ڕێکەوتی ٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٣وە (٢٣ی مارس) بزر بووە و هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لە بەردەستدا نییە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ژاکان باران لە ڕەشەمەی ١٤٠٢دا (مارسی ٢٠٢٤) بە هۆی دۆخی ئەمنیی هەرێمی کوردستان و هەڕەشەکانی...

زیاتر
ئازار 30, 2024

ئومید قەدیمی، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان، سزای بەندکران و پارەی بەسەردا سەپا

ئومید قەدیمی، برای فواد قەدیمی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە دیواندەرە، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئەم شارەوە بە تۆمەتی «ئەندامبوون لە کۆمەڵەدا»، «بڵاوکردنەوەی درۆ بە مەبەستی تێکدانی ڕای گشتی» و «بانگەشەی دژ بە حکومەت» بە گشتی سزای ٤٠ مانگ بەندکران و ٨ میلیۆن و پێنسەد هەزار تمەن سزای پارەی بەسەردا سەپا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کۆبوونەوەی دادگاییکردنی...

زیاتر
ئازار 9, 2024

ساسان چەمەنئارا سزای بەندکران و پارەی بەسەردا سەپا

ساسان چەمەنئارا، هونەرمەند و چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی ئیلام، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئەم شارەوە بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت و لە بەرژەوەندیی گرووپ و ڕاگەیاندنە دژبەرەکاندا» سزای ٣ مانگ بەندکران و ٢٠ میلیۆن تمەن سزای پارەی بەسەردا سەپا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کۆبوونەوەی لێپرسینەوەی ئەم چالاکە مەدەنییە لە ڕێکەوتی ٣٠ی ڕێبەندانی ئەمساڵدا (١٩ی فێبرییەی ٢٠٢٤)...

زیاتر
ئازار 4, 2024

سزای ٢١ مانگ دەستبەسەربوون لە ماڵەوەی مەهوەش تەوەسولی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە

لە ڕۆژانی ڕابردوودا سزای ٢١ مانگ دەستبەسەربوون لە ماڵەوەی مەهوەش تەوەسولی، لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە پیرانشار، خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم چالاکە کوردە ڕۆژی ٥ی خەرمانانی ١٤٠٢ (٢٧ی ئاگۆستی ٢٠٢٣) لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی پیرانشارەوە بە تۆمەتی «پیلانگێڕی دژ بە ئاسایشی نیشتمانی» سزای ٢١ مانگ بەندکران، «ئەندامبوون لە گرووپە دژبەرەکاندا» سزای ٢٠ مانگ...

زیاتر