سەقز ئارشیڤ - Page 7 of 8 - KHRN
پەرهام پەروەری، زیندانیی سیاسیی تۆمەتبار بە «موحارەبە»، لە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤینەوە ڕەوانەی زیندانی تارانی گەورە کرا
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی چوارشەممە ١٤ی بەفرانبار (٤ی ژانڤییە) پەرهام پەروەری، وەرزشکاری دەستبەسەرکراو لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا، دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان لە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤینەوە ڕەوانەی زیندانی تارانی گەورە کراوە. ئەم لاوە ٢٥ ساڵەیەی خەڵکی سەقز و دانیشتووی تاران، لە ڕێکەوتی ١١ی ڕەزبەردا (٣ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٢) لە تاران دەستبەسەر کرا و ڕەوانەی بەندی ٢٠٩ی وەزارەتی ئیتلاعات لە زیندانی ئێڤین کرا. ناوبراو...
زیاترچلەمین ڕۆژی کوشتنی حکوومەتیی ژینا (مەهسا) ئەمینی؛ کوژرانی لانیکەم ٣ خۆپیشاندەر و برینداربوونی دەیان کەس
ڕۆژی چوارشەممە ٤ی گەڵاڕێزان (٢٦ی ئۆکتۆبر) هاوکات لەگەڵ چلەمین ڕۆژی کوشتنی حکوومەتیی ژینا (مەهسا) ئەمینی، دانیشتووانی زۆربەی شارەکانی کوردستان، لەوانە مەهاباد، سەردەشت، پیرانشار، بۆکان، دیواندەرە، سەقز، مەریوان، دێولان، کامێران و جوانڕۆ مانگرتنێکی بەربڵاویان بەڕێوە برد و دووکان و بازاڕەکانیان داخست. هەروەها سەرەڕای سەپاندنی کەشی زۆر قورسی ئەمنی و هەوڵەکانی حکوومەت بۆ ڕێگری‌کردن لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی چلەی ژینا (مەهسا) ئەمینی، لە سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٤ی گەڵاڕێزان...
زیاتردەستبەسەرکردنی دەیان هاووڵاتیی ناڕازی لە شارەکانی سەقز و سنە / هێزە چەکدارەکان لە شارەکانی پارێزگای کوردستان چوونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٦ی خەرمانان (١٧ی سێپتا‌مبر) تەرمی ژنی لاوی کورد ژینا (مەهسا) ئەمینی، لە زادگەکەی خۆی لە سەقز بە بەشداریی هەزاران هاووڵاتی لە گۆڕستانی ئایچیی ئەم شارە ئەسپەردەی خاک کرا. دوای بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردن، هاووڵاتییانی ناڕازی لە بەردەم قایمقامییەت (فەرمانداری)ی ئەم شارە گرد بوونەوە، بەڵام هێزەکانی یەکەی تایبەت هێرشیان کردە سەر ئەم گردبوونەوە هێمنانەیە و گرژی و تێکهەڵچوون ڕووی دا. سەرچاوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی...
زیاترئازادبوونی کاتیی ١٥ مامۆستای دەستبەسەرکراو لە شارەکانی مەریوان و سەقز / ٢٢ مامۆستای تر هێشتا دەستبەسەرن
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو ٢٧ی جۆزەردان (١٧ی مەی) ٤ ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان-مەریوان بە ناوەکانی ئارام محەممەدی، ئارام قادری، تەحسین موستەفا و سەیوان سلێمانی دوای ٢ ڕۆژ دەستبەسەربوون لە زیندانی مەریوان ئازاد کراون. ئەم مامۆستایانە ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی جۆزەردان (١٥ی مەی) لە ڕەوتی شەپۆلی بەربڵاوی دەستبەسەرکردنی مامۆستایان‌دا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری مەریوان دەستبەسەر کرابوون. هەروەها ئەمڕۆ شەممە...
زیاترسهقز؛ پێنج چالاكی ڕاگەیاندنکار بانگهێشتی دادگا كران
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ١٠ی ڕه‌زبه‌ر، دوابەدوای سکاڵای شارەوانی پێشووی شاری سەقزەوە، پێنج چالاكی ڕاگەیاندنکاری ئەم شارە بانگهێشتی بەردەم دادگا كراون.فه‌ردین موسته‌فایی، به‌ڕێوه‌به‌ری كاناڵی «سه‌قز ڕووداو»، كه‌یوان جه‌لالی به‌ڕێوه‌به‌ر و زاهێد شه‌ریفپوور سه‌رنووسەری كاناڵی «واکاوی»، هیوا مه‌جیدی به‌ڕێوه‌به‌ری كاناڵی «ساکاپرێس» و موسته‌فا حه‌مدی به‌ڕێوه‌به‌ری گرووپی «پرسمان»ی سه‌قز بانگهێشتی بەردەم لقی یه‌كی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی سه‌قز كراون و تۆمه‌تەکانیان پێ...
زیاترسهقز؛ پێنج چالاكوانی مه‌ده‌نی به دانانی بارمته ئازاد كران
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ٢٠ی خه‌رمانان پێنج چالاكوانی مه‌دەنیی كوردی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوه‌كانی ئارمیا ڕه‌نجبه‌ری، عه‌لی قادری، هێمن كه‌ریمی، هیوا ئه‌مینی و وریا ئه‌مینی به دانانی بارمته‌ی ٥٠ میلیۆن تمه‌نی ئازاد كراون.ئه‌م كه‌سانه له ڕێكه‌وتی ١٥ی گه‌لاوێژدا بە شێوەی هاوكات لە لایەن هێزه ئه‌منییه‌کانەوە له شاری سه‌قز ده‌ستبه‌سه‌ر کران و گوێزرانه‌وه بۆ ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه. «هاوكاریكردنی یه‌كێك له حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه‌كان»...
زیاترهێزە ئەمنییەکان سێ هاوڵاتی کوردی خەڵکی سەقزیان دەستبەسەرکرد
هێزە ئەمنییەکان لە شاری سەقز ڕێگرییان کردووە لە بەڕێوەچوونی مەراسیمی ساڵیادی هاوڵاتییەکی کورد بەناوی "ڕەئوف شەیخی" کە شەش ساڵ پێش ئێستا لەگەڵ دوو کەسی دیکەی ناو ئۆتۆمبێلێکدا لە سنە درابوونە بەر دەسڕێژیی گولـلەی هێزەکانی وەزارەتخانەی ئیتلاعات و گیانیبەختکردبوو، هەروەها سێ ئەندامی بنەماڵەکەشیان دەستبەسەرکردووە. بەگوێڕەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەیانیی ڕۆژی هەینی ٢٥ی ڕێبەندان / ٠٢.١٤، هێزە ئەمنییەکانی شاری سەقز لە ساڵیادی گیان بەختکردنی ڕەئوف...
زیاتر